مادده‌ی پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: بڕیاره‌كانی ژماره(192)ی ساڵی 1996و ژماره(32)ی ساڵی 1997و (4210،112،83،65)ی ساڵی 2003 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك ده‌خرێته سه‌ر مادده (2)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراق و ده‌بێته بڕگه(7) بۆی.
7- كارگه‌كانی دروستكردنی ئالیك.
سێیه‌م: دوو بڕگه به‌زنجیره‌ی (28،27) ده‌خرێنه سه‌ر مادده (7) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:ـ
27- ئۆتۆمبێلی تاكسی (5) نه‌فه‌ری و پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی بچووك و گه‌وره‌ی نه‌فه‌ران له ناو شار و له نێوان شاره‌كاندا.
28- تراكتۆر و ده‌ڕاسه‌ی كشتوكاڵی و ئۆتۆمبێلی بار هه‌ڵگری بچووك (پیكه‌پ ده‌بڵ) یه‌ك ته‌نی.
چواره‌م: كاركردن به یاسای باجی جێماوه‌كان (التركات) ژماره (64)ی ساڵی 1985ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستاندا راده‌گیرێ و میراتگرانی ئه‌و مردووه‌ی كه له ماوه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی یاساكه به بڕیاری ژماره (32) له 8/11/1997 باجیان هاتۆته سه‌ر له باجی جێ ماوه‌كان (التركات) ده‌بووردرێن و هۆبه‌كانی باجی جێماوه‌كانیش له فه‌رمانگه‌كانی باج له هه‌رێم داده‌خرێن.
الموضوع: بڕیاره‌كانی ژماره(192)ی ساڵی 1996و ژماره(32)ی ساڵی 1997و (4210،112،83،65)ی ساڵی 2003 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه,بڕگه‌یه‌ك ده‌خرێته سه‌ر مادده (2)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عیراق و ده‌بێته بڕگه(7) بۆی,دوو بڕگه به‌زنجیره‌ی (28،27) ده‌خرێنه سه‌ر مادده (7) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان,كاركردن به یاسای باجی جێماوه‌كان (التركات) ژماره (64)ی ساڵی 1985ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستاندا راده‌گیرێ و میراتگرانی ئه‌و مردووه‌ی كه له ماوه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی یاساكه به بڕیاری ژماره (32) له 8/11/1997 باجیان هاتۆته سه‌ر له باجی جێ ماوه‌كان (التركات) ده‌بووردرێن و هۆبه‌كانی باجی جێماوه‌كانیش له فه‌رمانگه‌كانی باج له هه‌رێم داده‌خرێن.