مادده‌ی چواره‌م:
یه‌كه‌م: مادده(2) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
دووه‌م:مادده‌ی(3)له بڕیاری ژماره(219)ی ساڵی 2001 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
سێیه‌م: بڕگه‌كانی7.6))له بڕیاری ژماره (294)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
چواره‌م: كاركردن به بڕگه(2) له مادده(13)له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره(113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی له‌جێ داده‌نرێ:
باجی ده‌رامه‌ت ده‌خرێته سه‌ر موكه‌لله‌ف له بڕی هه‌ر ساڵێكی ته‌قدیری به‌پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه:
1-ده‌رامه‌تی تاكی نیشته‌جێ دوای پێدانی ئه‌م لێبورده یاساییانه‌ی خواره‌وه:
أ-3% تا ده‌گاته دوو ملیۆن دینار.
ب-5% بۆ ئه‌وه‌ی له دوو ملیۆن دینار پتره تا ده‌گاته چوار ملیۆن دینار.
ج-10% بۆ ئه‌وه‌ی له 4 چوار ملیۆن دینار پتره تا ده‌گاته شه‌ش ملیۆن دینار.
د-15% بۆ ئه‌وه‌ی له 6 شه‌ش ملیۆن دینار پتره.
2-ده‌رامه‌تی كه‌سی نا نیشته‌جێ هه‌مان رێژه‌كانی نیشته‌جێ یه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و لێبوردنه‌و یاسایانه بیگرێته‌وه.
3-باج به ڕێژه‌یه‌كی چه‌سپاو كه بڕه‌كه‌ی (15%)یه ده‌خرێته سه‌ر قازانجی هه‌موو كۆمپانیا كاراكان له هه‌رێمی كوردستان به كۆمپانیا تاك و ساده‌كانیشه‌وه.
4-باج به ڕێژه‌ی 5% له‌سه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له 700000 حه‌وت سه‌د هه‌زار دینار زیاتره له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم وه‌رده‌گیرێ بۆ هه‌موو پله‌كانی فه‌رمانبه‌ریه‌تی وكه‌رتی تایبه‌تی تۆماركراو به فه‌رمی وخاوه‌ن پایه‌و پله فه‌رمانبه‌رییه تایبه‌تیه‌كان
الموضوع: باجی ده‌رامه‌ت ده‌خرێته سه‌ر موكه‌لله‌ف,ده‌رامه‌تی تاكی نیشته‌جێ دوای پێدانی ئه‌م لێبورده یاساییانه‌ی خواره‌وه,باج به ڕێژه‌یه‌كی چه‌سپاو كه بڕه‌كه‌ی (15%)یه ده‌خرێته سه‌ر قازانجی هه‌موو كۆمپانیا كاراكان,باج به ڕێژه‌ی 5% له‌سه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له 700000 حه‌وت سه‌د هه‌زار دینار زیادره له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم