مادده‌ی سێیه‌م:
یه‌كه‌م: مادده (1) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
دووه‌م: مادده (1) له بڕیاری ژماره (219)ی ساڵی 2001 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و كه‌سه‌ی نیشته‌جێ یه ئه‌م لێبوردنانه‌ی خواره‌وه‌ی پێ ده‌درێ له هه‌ر ساڵێكی ته‌قدیری و له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی باره‌كه‌ی له‌ساڵی ده‌رماته‌كه‌ی دا.
1. (2500000) دوو ملیۆن وپێنج سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی موكه‌له‌فه به ژیاندنی خێزان و ئه‌گه‌ر ئافره‌تی شوو نه‌كردوو بوو (بێوه‌ژن و ته‌لاقدراو نه‌بوو یاخود ئه‌گه‌ر ده‌رماته‌كه‌ی له‌گەڵ ده‌رامه‌تی مێردی تێكه‌ڵ نه كردبوو).
2-(2500000) دوو ملیۆن وپێنج سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ ژنه‌كانی یا ئه‌گه‌ر ژنی ماڵه‌وه بێ و هیچ ده‌رامه‌تێكی نه‌بێ یان ده‌رامه‌ته‌كه‌ی تێكه‌لأ به ده‌رامه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی كرابێ.
3-300000 سێ سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ هه‌ریه‌ك له منداڵه‌كانیان به چاوپۆشین له ژماره‌كانیان.
4-3200000 سێ ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ خودی بێوه‌ژن یا ته‌لاقدراوو 300000سێ سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی بۆ هه‌ریه‌كه له منداڵه‌كانیان كه له ژێر چاودێری ئه‌ون به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی به چاوپۆشین له ژماره‌یان.
5-ئه‌وه‌ی موكه‌له‌فه به ژیاندن لێبورده‌ییه‌كی دیكه‌ی پێده‌درێ كه بڕه‌كه‌ی 500000 پێنچ سه‌د هه‌زار دیناری عیراقیه، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له شه‌ست وسێ ساڵ تێپه‌ڕی بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و لێبورده‌ییانه‌ی كه له به‌شه‌كانی دیكه‌دا له‌م مادده‌یه‌دا هاتوون.
الموضوع: میزان پرداخت غرامت برای آسیب‌های جسمی و مالی به افراد,شرایط پرداخت غرامت به خانواده‌های آسیب‌دیده,میزان غرامت برای کودکان تحت سرپرستی,شرایط پرداخت غرامت برای افراد تحت سرپرستی,میزان غرامت برای افراد با شرایط خاص