مادده‌ی دووه‌م:
یه‌كه‌م: كاركردن به بڕگه(4)ی مادده (2) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو راده‌گیرێ.
دووه‌م: كاركردن به بڕگه(2) له بڕیاری ژماره (520)ی ساڵی 1987 راده‌گیرێ.
سێیه‌م: كاركردن به بڕگه(20)ی مادده (7)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو ڕاده‌گیرێ.
چواره‌م: بڕیاری ژماره (73)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
پێنجه‌م: مادده (2) له بڕیاری ژماره (86)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
شه‌شه‌م: مادده (3) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
حه‌وته‌م: مادده (4) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
هه‌شته‌م: ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌خرێته پالأ مادده (2) و ده‌بێته بڕگه(4) و به‌م جۆره ده‌خوێندرێته‌وه:ـ
1. باجێك به‌رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه له نرخی خانووبه‌ره‌كه فه‌رزده‌كرێ یان مافی به‌كارهێنانی خه‌مڵێندرابێت به پێی حوكمه‌كانی یاسای ژماره (85)ی ساڵی 1978ی خه‌مڵاندنی به‌های خانووبه‌ره و قازانجه‌كانی یان به‌ده‌له‌كه‌ی و كامیان به‌ســـه‌ر خاوه‌ن موڵك پتر ده‌وه‌ستێ یان خاوه‌نی مافی ده‌سكاری كردنیه‌تی به‌هه‌ر رێگایه‌ك له رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی یاخود چنگ كه‌وتنی مافی ده‌سكاری كردنیان یان گواستنه‌وه‌ی وه‌ك (فرۆشتن و گۆڕینه‌وه و رێككه‌وتن و ده‌ست هه‌ڵگرتن وبه‌خشین ولابردنی كۆیه‌شی و پاكۆكردنی وه‌قف یاخود بانه‌وانی) و مامه‌ڵه له‌گه‌لأ كرێچی وه‌ك خاوه‌ن موڵك ده‌كرێ له كاتی به‌كرێ گرتنی خانوو كه كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ســتی به گرێبه‌ستی بانه‌وانی وبه‌م جۆره حسێب ده‌كرێ:ـ
2. یه‌كه‌م(50000000) په‌نجا ملیۆن دینار له نرخی خه‌ملێنراوی خانووبه‌ره كه یا به‌ده‌له‌كه‌ی ده‌بوردرێ ءئه‌م گوژمه پاره‌یه به‌سه‌ر هاوبه‌شه‌كاندا به پێی یشكه‌كانیان دابه‌ش كرێ ئه‌گه‌ر خانووبه‌ره‌كه به موڵك كرابێ له ڕووی كۆبه‌شییه‌وه.
ب-ئه‌وه‌ی له بڕه پاره لێبوردراوه‌كه پتر بێ كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م /1) له‌م به‌نده‌دا هاتووه، به‌م رێژه‌یه باجه‌كه ده‌یگرێته‌وه:ـ
1. (3%) تاكو (50000000) په‌نجا ملیۆن دینار.
2. (4%) ئه‌وه‌ی له (50000000) په‌نجا ملیۆن دینار زیاتربێ تاكو (100000000) سه‌د ملیۆن دینار.
3. (5%) ئه‌وه‌ی له (100000000) سه‌د ملیۆن دینار زیاتربێ تا ده‌گاته (150000000) سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دینار.
4. (6%) ئه‌وه‌ی له (150000000)سه‌د وپه‌نجا ملیۆن دینار زیاتربێ.
5. ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ی مڵكداری خانووبه‌ره‌كه له‌سه‌ر چه‌ند پشكێك له‌خانووبه‌ره‌كه بوو، ئه‌وا باجه‌كه به پێی حوكمه‌كای ئه‌م یاسه له‌سه‌ر هه‌موو خانووبه‌ره‌كه حسێب ده‌كرێ و به‌پێی پشكه‌كانی كه گوازراونه‌ته‌وه بۆگشت خانووبه‌ره‌كه وه‌رده‌گیرێ.
6. نابێ مۆڵه‌تی ئه‌و مامه‌لانه‌ی ده‌كه‌ونه به‌ر حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له رێكاره‌كانی پشكنین و گه‌ڕان به‌دوای سه‌رپێچییه‌كانی باج كه به‌ر له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ئه‌نجامدراوه هه‌ڵپه‌سێردرێ.
7. حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌ده‌ر له‌و لێبوردرانه‌ی كه له بڕگه (یه‌كه‌م/1)دا هاتوون پیاده ده‌كرێن به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی خانووبه‌ره یان مافی ده‌سكاری كردنی كه‌پێش ئه‌م یاسایه ته‌واوبووه و باجه‌كان یان فه‌رقی خه‌مڵێنراوه‌كه‌ی كه كه‌وتۆته‌سه‌ریان نه‌دراوه.
الموضوع: كاركردن به بڕگه(4)ی مادده (2) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو راده‌گیرێ,كاركردن به بڕگه(2) له بڕیاری ژماره (520)ی ساڵی 1987 راده‌گیرێ,كاركردن به بڕگه(20)ی مادده (7)ی یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌مواركراو ڕاده‌گیرێ,بڕیاری ژماره (73)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه,مادده (2) له بڕیاری ژماره (86)ی ساڵی 2000 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه,مادده (3) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه,مادده (4) له یاسای باجی ده‌رامه‌تی ژماره (5)ی ساڵی 1999 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه