مادده‌ی یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به مادده‌ی (2) له یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره (162)ی ساڵی 1959 ده‌وه‌ستێنری و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: 1. ڕێژه‌ی (10%) له ده‌ستكه‌وتی ساڵانه‌ی هه‌ر خانووبه‌ره‌یه‌ك وه‌ك خه‌رجی پاراستن وچاككردنه‌وه پێش حیسیب كردنی باجه‌كه داده‌شكێنرێ . 2. باجێكی سه‌ره‌كی كه چه‌ندییه‌كه‌ی (10%) یه له ده‌ستكه‌وتی ساڵانه‌ی هه‌موو خانووبه‌ره‌كان فه‌رز ده‌كرێ و وه‌رده‌گیرێ دوای داشكاندنی ئه‌وه‌ی له بڕگه(1)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه. دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك ده‌خرێته پاڵ مادده(4) له یاسای باجی خانووبه‌ره‌ی ژماره(162)ی ساڵی 1959، بڕگه‌ی (3) دووباره: (3)دووباره- ته‌لاری نیشته‌جێ بوون و بازرگانی كه به زیاتر له سێ نهۆم دروست ده‌كرێن جگه له (ژێرزه‌مین) له باجی سه‌ره‌كی بۆ ماوه‌ی حه‌وت سالأ له مێژووی ته‌واوبوونی دروستكردنیه‌وه كه لێژنه‌ی خه‌مڵاندن دایده‌نێ ده‌بوردرێن.
الموضوع: کارکردن به ماده (2),باجی سه‌ره‌کی,بڕگه‌یه‌ک ده‌خرێته پاڵ مادده(4),ته‌لاری نیشته‌جێ بوون و بازرگانی