مادده‌ی یه‌كه‌م:
1. كاركردن به بڕگه‌ی (1ـ أ) له مادده‌ی (4)له یاسای زه‌وی عه‌ره‌سه‌ی ژماره (26)ی ساڵی 1962 ده‌وه‌ستێنرێ.
2. كاركردن به بِڕیاری ژماره (99) ی ساڵی 1974 ده‌وه‌ستێنرێ.
3. كاركردن به بڕیاری ژماره (483)ی ساڵی 1981 ده‌وه‌ستێنرێ.
4. كاركردن به بڕگه‌كانی بڕیاری (222) ی ساڵی 1977، سه‌باره‌ت به باجی زێده ده‌وه‌ستێنرێ وئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه:
( لێ بوردنی عه‌ره‌سه‌یه‌ك یا زیاتر له باجی بنه‌ڕه‌تی بۆ هه‌ركه‌سێكی له‌سه‌ریه‌تی بیدات كه رووبه‌ره‌كه‌ی یان به‌شی شایعی (الحصه الشائعه) له (600م2) زیاتر نه‌بێ و باجه‌كه‌ی له زیاده‌كه وه‌رده‌گیرێ و خاوه‌ن زه‌وی عه‌ره‌سه‌كه بۆی هه‌یه ئه‌و زه‌وییه یان ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌یه‌وێ لێ بوردنه‌كه بیگرێته‌وه ده‌ستنیشان بكات).
الموضوع: كاركردن به بڕگه‌ی (1ـ أ) له مادده‌ی (4)له یاسای زه‌وی عه‌ره‌سه‌ی ژماره (26)ی ساڵی 1962 ده‌وه‌ستێنرێ,كاركردن به بِڕیاری ژماره (99) ی ساڵی 1974 ده‌وه‌ستێنرێ,كاركردن به بڕیاری ژماره (483)ی ساڵی 1981 ده‌وه‌ستێنرێ,كاركردن به بڕگه‌كانی بڕیاری (222) ی ساڵی 1977، سه‌باره‌ت به باجی زێده ده‌وه‌ستێنرێ وئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه