مادده‌ی پێنجه‌م: مادده‌ی (21)ی یاساكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنرێته‌وه: به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده‌كانی پێشوو ده‌سته ئه‌مانه ده‌به‌خشێ: 1. خێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه له ئه‌نجامی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان ـ عیراق شه‌هید بوون مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیان پێ ده‌درێ كه مانگانه (400000)چوارسه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ. 2. خێزانه‌كانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كۆچی دواییان كردووه له دوای كشانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی مه‌ركه‌زی له كارگێڕیی كوردستان له 23/10/1991وه تاكو ده‌رچوونی یاسای سندووقی خانه‌نشینی پارێزه‌رایه‌تی ژماره (18)ی ساڵی 1999 مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینیان پێده‌درێ مانگانه له (300000) سێ سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ.