مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌ته كه ده‌رفه‌تی وه‌رزش و خۆشبه‌سه‌ر بردن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت دابین بكات یارمه‌تییان بدات تا وه‌رزشی گونجاو به‌خۆیان بكه‌ن، ئه‌ویش به گونجاندنی یاریگا و هۆڵ و خێوه‌تگه و یانه دامه‌زراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ باری كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و ئامیرو پێداویستیی پێویستیان بداتێ. دووه‌م: له‌سه‌ر حكومه‌ته پشتیوانی له به‌شداری كردنی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێدوایستیی تایبه‌ت بكات له پرۆگرامه‌كانی نیشتیمانی و نێوده‌وڵه‌تیی وه‌رزشدا. سێیه‌م: كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له كرێی چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ شوێنانی وه‌رزشی و كولتووری و كات به‌سه‌ر بردن و شوێنه‌واری حكومیدا ده‌به‌خشرێن.
الموضوع: دابین کردن یارمه‌تی بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت,پشتیوانی له به‌شداری كردنی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت,كرێی چوونه ژووره‌وه‌ی شوێنانی وه‌رزشی و كولتووری