مادده‌ی یازده‌م: یه‌كه‌م: كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت مافی سوود وه‌رگرتنی هه‌یه له ئیمتیازاتی تایبه‌ت بۆ ئاسان گواستنه‌وه‌ی و به‌جێ گه‌یاندنی كاروباری رۆژانه‌ی ئه‌ویش به گوێره‌ی جۆر و پله‌ی كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌ی، حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تیش كار بۆ ئاماده كردنی ژینگه‌ی گونجاو ده‌كات بۆ ئاسان كردنی جووله‌ی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و دابین كردنی ئاسانكاریی پێویست تا بتوانن ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتیی به‌كار بهێنن. دووه‌م: هه‌موو كه‌سێكی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت مافی سوود وه‌رگرتنی له ژینگه‌یه‌كی شیاو هه‌یه، هه‌روه‌ها گه‌یشتن به هه‌ر شوێنێك كه خه‌ڵكی دی ده‌توانن بیگه‌نێ، به جۆرێك سه‌ربه‌خۆیانه ئازادیی جوولانه‌وه و به ئاسانی گه‌یشتن به شوێنان و به‌ده‌ست هێنانی خزمه‌تگوزاریی پێویستیان بۆ دابین بكات. سێیه‌م: حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ ناچار كردنی لایه‌نی فه‌رمی و نافه‌رمی كه پابه‌ندی مه‌رج و مواسه‌فاتی جیهانی و ته‌كنیكی و ئه‌ندازه‌یی و ته‌لارسازانه بن، كه ده‌بێ له بینا و دامه‌زراو و یاریگای گشتی و په‌رستگا و شوێنانی گشتی و تایبه‌تدا، به كۆن و نوێیانه‌وه هه‌بن، كه كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت پێویستییان پێیانه. چواره‌م: ده‌بێ فه‌رمانگه‌كانی هاتوچۆ نیشانه‌كانی جووڵه و هاتوچۆ بۆ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بخه‌نه نێو تاقی كردنه‌وه‌ی به‌خشینی مۆڵه‌ت به شۆفێران.
الموضوع: كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت مافی سوود وه‌رگرتنی له ئیمتیازاتی تایبه‌ت,دابین كردنی ئاسانكاریی پێویست تا بتوانن ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتیی به‌كار بهێنن,حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ ناچار كردنی لایه‌نی فه‌رمی و نافه‌رمی,ده‌بێ فه‌رمانگه‌كانی هاتوچۆ نیشانه‌كانی جووڵه و هاتوچۆ بۆ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت