مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: یاسا مافی كار كردن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت، وه‌ك تێكڕای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ زامن ده‌كات و شیاندنی و دابین كردنی ده‌رفه‌تی كار به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ توانا و به‌هره‌كانیدا له چوارچێوه‌ی بنه‌مای یه‌كسانی و چوون یه‌كبوونی ده‌رف بگونجێت. دووه‌م: وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیداردا ئه‌ركی شیاندنی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ بۆ وه‌رگرتن له بنكه‌كانی مه‌شقی پیشه‌یی و كردنه‌وه‌ی وه‌رشه یان ده‌زگای كار پێ كردن و به‌دواداچوونی كاریان له چوارچێوه‌ی ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به ئه‌ون. سێیه‌م: حكومه‌ت په‌یوه‌ست ده‌بێت به ته‌رخان كردنی وه‌زیفه له كه‌رتی گشتیدا بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت به رێژه‌یه‌ك كه (5%) له تێكڕای ژماره‌ی وه‌زیفه‌كان كه‌متر نه‌بێت، ئه‌ویش له پاش شیاندنیان. چواره‌م: حكومه‌ت هانی خاوه‌ن پرۆژه‌كانی تایبه‌ت ده‌دات كه ده‌رفه‌تی كار بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابین بكه‌ن ئه‌ویش له پاش شیاندنیان به‌و جۆره‌ی له‌گه‌ڵ خواستی كاردا بگونجێت و، حكومه‌تیش تا ماوه‌ی (سێ ساڵ) نیوه‌ی مانگانه‌كه‌یان ده‌گرێته ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی ئه‌م یاسایه.
الموضوع: یاسا مافی کار کردن بۆ که‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت,ئه‌ركی شیاندنی که‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت,ته‌رخان کردنی وه‌زیفه له که‌رتی گشتیدا بۆ که‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت,دابین کردنی ده‌رفه‌تی کار بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت,مدت زمان نیوه‌ی مانگانه‌که‌یان ده‌گرێته ئه‌ستۆ