مادده‌ی هه‌شته‌م: خۆ ته‌رخان كردن بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ند. هه‌ر كه‌سێك خۆی بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندامێك ته‌رخان كرد كه ناتوانێ به‌ده‌م خواستی ئاساییانه‌ی ژیانی خۆیه‌وه بچێت، هه‌روه‌ها بۆ به‌جێ گه‌یاندنی پێویستییه‌كانی و چاودێری كردنی پێویستی به كه‌سێكه هه‌میشه له‌گه‌ڵیدا بێت، مافی هه‌یه سوود له قه‌ره‌بووی خۆ ته‌رخان كردن ببینێت و به‌م شێویه‌ی دادێ: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر خۆ ته‌رخانكه‌ر مووچه‌ی حكومه‌تی هه‌بوو: 1- مۆڵه‌تی به مووچه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه چه‌سپاوه‌كانی پێ ده‌درێت، هه‌روه‌ها مافی سه‌رمووچه و به‌رز كردنه‌وه و هه‌موو مافێكی دیكه‌ی هه‌یه كه مسته‌هه‌قیه‌تی وه‌ك هاوچه‌شنانی له فه‌رمانه‌ران بۆ چاودێری كردنی یه‌ك كه‌مئه‌ندام. 2- سه‌رباری ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی پێشوودا هاتووه، مووچه‌یه‌كیشی بۆ خه‌رج ده‌كرێت كه یه‌كسان بێت له‌گه‌ڵ راده‌ی كه‌مترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم، بۆ چاودێری كردنی دوو كه‌مئه‌ندام. دووه‌م: ئه‌گه‌ر خۆ ته‌رخانكه‌ر مووچه‌ی حكومه‌تی نه‌بوو: 1- مووچه‌یه‌كی پێ ده‌درێت كه یه‌كسان ده‌بێت به راده‌ی كه‌مترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم بۆ چاودێری كردنی یه‌ك كه‌مئه‌ندام. 2- مووچه‌یه‌كی پێ ده‌درێت كه یه‌كسان ده‌بێت به رێژه‌ی (150%)ی راده‌ی كه‌مترین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم بۆ چاودێری كردنی دوو كه‌مئه‌ندام. سێیه‌م: 1- نابێ هیچ كه‌سێك له یه‌ك كاتدا خۆی بۆ چاودێری كردنی زیاتر له دوو كه‌مئه‌ندام ته‌رخان بكات. 2- حكومه‌ت چاودێری بۆ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه مسۆگه‌ر دابین ده‌كات كه كه‌سیان نییه چاودێرییان بكات. چواره‌م: مۆڵه‌تی خۆ ته‌رخان كردن ساڵانه نوێ ده‌كرێته‌وه.
الموضوع: خۆ ته‌رخان كردن بۆ چاودێری كردنی كه‌مئه‌ند,محدودیت در تعداد كمئه‌ندام برای چاودێری,میزان موچه برای چاودێری كردنی كه‌مئه‌ندام,اجازه برای تمدید سالانه خۆ ته‌رخان كردن