مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ئه‌ركانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1- گفتوگۆ كردن و دانانی ستراتیژ و بڕیاردانی سیاسه‌تی نموونه‌یی ته‌واوكار و ئاماده كردنی ژینگه‌ی گونجاو بۆ كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان. 2- دیاری كردنی رێكار و دانانی راسپارده بۆ دابین كردنی چاودێری و شیاندن بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و به‌دواداچوون و چاودێری كردنی جێبه‌جێ كردنیان. 3- بڕیاردانی پرۆگرامی تایبه‌ت بۆ هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به مافی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و یه‌كسان بوونیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی دیكه‌دا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌م مانگی جارێك كۆ ده‌بێته‌وه و وه‌زیریش بۆی هه‌یه له‌كاتی پێویستدا بۆ كۆبوونه‌وه بانگهێشتی بكات. سێیه‌م: سندووقێك بۆ چاودێری كردن و شیاندنی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێت و له نێو بودجه‌ی وه‌زاره‌تدا بودجه‌یه‌كی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، پێبه‌خشین و سامانی راسپێردراو كرا‌و یان هه‌ر داهاتێكی دیكه‌شی ده‌خرێته سه‌ر و سندووقیش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه به‌ڕێوه بردرێت و به په‌یڕه‌وێك كاروبار و شێوازی كار كردنی رێك ده‌خرێت.
الموضوع: گفتوگۆ كردن و دانانی ستراتیژ و بڕیاردانی سیاسه‌تی نموونه‌یی ته‌واوكار,دیاری كردنی رێكار و دانانی راسپارده بۆ دابین كردنی چاودێری و شیاندن,بڕیاردانی پرۆگرامی تایبه‌ت بۆ هۆشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی,ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌م مانگی جارێك كۆ ده‌بێته‌وه,سندووقێك بۆ چاودێری كردن و شیاندنی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت