مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: له ئه‌ستۆ گرتنی مافی هه‌موو كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌تن و مسۆگه‌ر كردنی هه‌موو ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان شان به شانی ئه‌وانی دیكه. دووه‌م: زامنكردنی شكۆی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆییان له نێویانیشدا ئازادیانه له بڕیاره‌كانیاندا و سه‌ربه‌خۆبوونیان له‌و ڕووه. سێیه‌م: په‌ره‌پێدانی تواناكانی منداڵانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان. چواره‌م: گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكارێك كه ده‌بێته هۆی مسۆگه‌ركردنی تێكه‌ڵ بوونیان به ژیانی گشتیی كۆمه‌ڵ.
الموضوع: گرتنی مافی هه‌موو كه‌سانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت,زامنكردنی شكۆی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت,په‌ره‌پێدانی تواناكانی منداڵانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان,گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكارێك كه ده‌بێته هۆی مسۆگه‌ركردنی تێكه‌ڵ بوونیان به ژیانی گشتیی كۆمه‌ڵ