مادده‌ی چواره‌م:
وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه كاروكرداری پێویست له بابه‌تی پارێزگاری (حمایه) یا به‌رامبه‌رێتی (المقابله بالمپل) بكا ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم به‌هۆی كاره‌ساتێكه‌وه كه له یه‌كێ له وڵاته بیانی یه‌كاندا ڕووده‌دا بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسی:
أ/ بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ره‌سم وباجی قورس له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانی هه‌رێم یا قه‌ده‌غه‌كردن یا سنووردانان بۆ هه‌ندێ كه‌لوپه‌لی هێنرا و پانێردراو.
ب/بۆ مه‌به‌ستی نزم بوونه‌وه‌ی نرخی پاره‌ی ئه‌و ووڵاته به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته هۆی له‌نگی له پێشبڕكێی بازرگانی ئاسایی‌دا تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بازرگانی هه‌رێم بخاته مه‌ترسی یه‌وه، بۆیه ده‌شێ په‌یڕه‌وی ئه‌وتۆ ده‌ربكرێت كه كه‌لوپه‌له‌كانی هه‌ریه‌كێ له‌و ووڵاتانه بخاته ژێر ڕكێفی زیادكردنی باجه گومرگی یه‌كانه‌وه به‌مه‌رجێ ئه‌و زیادكردنه له‌دوو هه‌نده‌ی ئه‌و باجه پتر نه‌بێ كه له لیسته پاشكۆكانی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراون.
الموضوع: کاروکرداری پێویست له بابه‌تی پارێزگاری,مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ره‌سم وباجی قورس,مه‌به‌ستی نزم بوونه‌وه‌ی نرخی پاره‌ی,سنووردانان بۆ هه‌ندێ كه‌لوپه‌لی هێنرا و پانێردراو,زیادكردنی باجه گومرگی یه‌كانه‌وه