مادده‌ی سێیه‌م: بڕگه‌ی (هه‌شته‌م) له مادده‌ی (دووه‌م)ی یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌موار ده‌كرێت و به‌م جۆره‌ی دادێ ده‌خوێندرێته‌وه: (باجێكی بڕاوه ده‌سه‌پێندرێت به رێژه‌یه‌كی روو له زیاده له به‌های خانووبه‌ره یان مافی هه‌ڵسوكه‌وت كردن پێی كه به گوێره‌ی حوكمه‌كانی یاسای خه‌مڵاندنی به‌های خانووبه‌ره و سووده‌كانی ژماره (85)ی ساڵی 1978 دیاری كراوه یان هه‌قه‌كه‌ی كه كامیان پتره به‌سه‌ر خاوه‌نی خانووبه‌ره یان مافی هه‌ڵسوكه‌وت كردن پێی له كاتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی یان مافی هه‌ڵسوكه‌وت كردن به هه‌ر شێوازێك له شێوازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی یان به‌ده‌ست هێنانی مافی هه‌ڵسوكه‌وت یان گواستنه‌وه‌ی وه‌ك فرۆشتن و گۆڕێنه‌وه و پێكهاتن و وازهێنان و لابردنی كۆبه‌شی (ازاله الشیوع) و پاكتاو كردنی وه‌قف یان بانه‌وانی (مساطحه) و، كرێچی هه‌مان مامه‌ڵه‌ی خاوه‌ن موڵكی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت له كاتی به‌كرێ دانی ئه‌و خانووبه‌ره‌یه‌ی به گرێبه‌ستی بانه‌وانی (مساطحه) كه‌وتووه‌ته به‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وه‌وه و، به گوێره‌ی ئه‌مه‌ی دادێ هه‌ژمار ده‌كرێت: 1. رێژه‌ی 50% له به‌های خه‌مڵێندراوی خانووبه‌ره یان هه‌قه‌كه‌ی كامیان زیاتره داده‌گیرێت به‌ر له هه‌ژمار كردنی باج. 2. ئه‌و بڕه‌ی ده‌مێنێته‌وه باجی دێته سه‌ر و به‌م جۆره‌ی دادێ هه‌ژمار ده‌كرێت: 1% تا (100،000،000) سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی. 2% بۆ ئه‌وه‌ی له (100،000،000) سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر بوو تا (200،000،000) دوو سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی. ج- 3% بۆ ئه‌وه‌ی له (200،000،000) دوو سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر بوو تا (300،000،000) سێ سه‌د ملیۆن دینار عێراقی. د- 5% بۆ ئه‌وه‌ی له (300،000،000) سێ سه‌د ملیۆن دینار عێراقی زیاتر بوو. 3- بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه به‌سه‌ر ئه‌و پشك و به‌شه‌ی فرۆشراوانه‌ی خانووبه‌ره‌ی جیاكراوه به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمیشدا پیاده ده‌كرێت به رێژه‌ی به‌ش یان پشك. 1. حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه پیاده ناكرێت ئه‌گه‌ر فرۆشیار موڵكایه‌تیی پشك یان به‌شی ئه‌و خانووبه‌ره‌یه‌ی هه‌یه‌تی گواست بێته‌وه، ئه‌گه‌ر پتر له ساڵێك به‌سه‌ر به‌رواری گواستنه‌وه‌ی پشك یان به‌شه‌كه‌دا تێپه‌ڕ نه‌بوو بێت.
الموضوع: باجێكی بڕاوه ده‌سه‌پێندرێت به رێژه‌یه‌كی روو له زیاده له به‌های خانووبه‌ره یان مافی هه‌ڵسوكه‌وت كردن پێی,رێژه‌ی 50% له به‌های خه‌مڵێندراوی خانووبه‌ره یان هه‌قه‌كه‌ی كامیان زیادتره داده‌گیرێت به‌ر له هه‌ژمار كردنی باج,بڕه‌ی ده‌مێنێته‌وه باجی دێته سه‌ر و به‌م جۆره‌ی دادێ هه‌ژمار ده‌كرێت,حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه پیاده ناكرێت ئه‌گه‌ر فرۆشیار موڵكایه‌تیی پشك یان به‌شی ئه‌و خانووبه‌ره‌یه‌ی هه‌یه‌تی گواست بێته‌وه