مادده‌ی دووه‌م: بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (دووه‌م)ی یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و، كاركردن به جێبه‌جێ كردنی به بڕگه‌ی (20) له مادده‌ی (حه‌وته‌م)ی یاسای ژماره (113)ی ساڵی 1982 راده‌گیرێت و، له هه‌رێمی كوردستان-عێراقدا ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: أ- خانوو یان شوقه‌ی ئاماده كرا‌و بۆ نیشته‌جێ بوون له كاتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تییه‌كه‌ی به فرۆشتن یان هه‌ر رێگایه‌ك له رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تی كه هه‌قی فرۆشتنه‌كه‌ی هه‌ر چه‌ند بێت. ب- یه‌ك پارچه زه‌ویی ئاماده كرا‌و بۆ نیشته‌جێ بوون به مه‌رجێك رووبه‌ری زه‌وی ناوبراو كه بۆ نیشته‌جێ بوون ئاماده كراوه له (800م2) زیاتر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر رووبه‌ره‌كه‌ی له‌و راده‌یه زیاتر بوو، زیاده‌كه باجی دێته سه‌ر. ج- راسپێردراو سوود له‌و به‌خشینه وه‌رناگرێت كه له هه‌ردوو به‌ندی (أ، ب)ی ئه‌م بڕگه‌یه دایه ته‌نیا بۆ یه‌ك جار نه‌بێت له ماوه‌ی پێنج ساڵ له رۆژی وه‌رگرتنی به‌خشینه‌كه‌وه.
الموضوع: بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (دووه‌م)ی یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه,كاركردن به جێبه‌جێ كردنی به بڕگه‌ی (20) له مادده‌ی (حه‌وته‌م)ی یاسای ژماره (113)ی ساڵی 1982 راده‌گیرێت,خانوو یان شوقه‌ی ئاماده كرا‌و بۆ نیشته‌جێ بوون له كاتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تییه‌كه‌ی به فرۆشتن,یه‌ك پارچه زه‌ویی ئاماده كرا‌و بۆ نیشته‌جێ بوون به مه‌رجێك رووبه‌ری زه‌وی ناوبراو,راسپێردراو سوود له‌و به‌خشینه وه‌رناگرێت كه له هه‌ردوو به‌ندی (أ، ب)ی ئه‌م بڕگه‌یه دایه ته‌نیا بۆ یه‌ك جار نه‌بێت له ماوه‌ی پێنج ساڵ له رۆژی وه‌رگرتنی به‌خشینه‌كه‌وه.