مادده‌ی یه‌كه‌م: بڕگه‌ی (دووه‌م) له مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (26)ی ساڵی 2007 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و كاركردن به بڕگه‌ی (دووه‌م) له بڕیاری ژماره (520)ی ساڵی 1987 راده‌گیرێت و له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراقدا ئه‌مه‌ی دادێ جێی ده‌گرێته‌وه: )دووه‌م: 1- مامه‌ڵه‌ی به‌خشینی یه‌ك خانووی نیشته‌جێ بوون یان یه‌ك شوقه‌ی نیشته‌جێ بوون یان یه‌ك پارچه زه‌ویی ئاماده كرا‌و بۆ نیشته‌جێ بوون كه رووبه‌ره‌كه‌ی له (800م2) زیاتر نه‌بێت كه له نێوان دایك و باوك و رۆڵه‌كانیان یان له نێوانی هاوسه‌راندا ده‌كرێت، له باجی ده‌رامه‌ت ده‌به‌خشرێت. 2- ئه‌گه‌ر پێ به‌خشراو هه‌ڵسوكه‌وتی گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تیی كرد له‌و خانووه یان شوقه‌ی نیشته‌جێ بوونه یان پارچه زه‌وی ئاماده كراوه بۆ نیشته‌جێ بوونی كه پێی به‌خشراوه له ماوه‌ی پێنج ساڵ له رۆژی تۆمار كردنی به ناوی ئه‌وه‌وه له فه‌رمانگه‌ی تۆماری خانووبه‌ره (تاپۆ)، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته باجی ده‌رامه‌تی له‌سه‌ره و مافی ئه‌و به‌خشینه نایگرێته‌وه‌كه له بڕگه‌ی (20)ی مادده‌ی حه‌وته‌م له یاسای باجی ده‌رامه‌ت ژماره (113)ی ساڵی 1982ی هه‌موار كرا‌و و كار پێكراو له هه‌رێمدا هاتووه).
الموضوع: مامه‌ڵه‌ی به‌خشینی یه‌ك خانووی نیشته‌جێ بوون,گواستنه‌وه‌ی موڵكایه‌تیی كرد له‌و خانووه یان شوقه‌ی نیشته‌جێ بوونه,باجی ده‌رامه‌ت ده‌به‌خشرێت,ماوه‌ی پێنج ساڵ له رۆژی تۆمار كردنی به ناوی ئه‌وه‌وه