مادده‌ی (17): یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر یان پارێزه‌ری خانه‌نشین مرد ئه‌وه ئه‌و مافی خانه‌نشینییه‌ی كه ده‌یكه‌وێ له رۆژی مردنه‌كه‌یدا بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌و له‌م باره‌دا حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی شارستانی (مدنی) بۆ دابه‌شكردنی ڕه‌چاو ده‌كرێن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ر یان پارێزه‌ری خانه‌نشین حوكم درا به سزایه‌ك كه ئازادیی لێ ده‌سێنێته‌وه بۆ ماوه‌ی پتر له یه‌ك ساڵ ئه‌وا به‌رامبه‌ر به خۆیی و به‌رامبه‌ر به خێزانه‌كه‌ی ئه‌و حوكمانه پیاده ده‌كرێ كه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ری خانه‌نشینی حوكمدراو پیاده ده‌كرێن وه‌ك له یاسای خانه‌نشینی شارستانی دا هاتووه.
الموضوع: مافی خانه‌نشینی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق,حوكمه‌كانی یاسای خانه‌نشینی شارستانی,سزایه‌ك كه ئازادیی لێ ده‌سێنێته‌وه,پیاده‌كردنی حوكمانه