مادده‌ی (3): یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی سندوق له (3) ئه‌ندامی ئه‌سڵی و (3) یه‌ده‌گ به‌م جۆره پێك دێت: 1. دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا یه‌كێكیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌یان پاڵێوێت. 2. دوو فه‌رمانبه‌ر به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌ت یه‌كێكیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، وه‌زیری دارایی و ئابووری دایان ده‌مه‌زرێنێ بۆ یه‌ك ساڵ و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه. 3. دوو پارێزه‌ر به پله‌ی راوێژكار یه‌كیان ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌وه‌ی تریان یه‌ده‌گ، نه‌قیب ده‌یان پاڵێوێ. دووه‌م: نوێنه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه ده‌كات و له‌به‌رده‌م دادگاكان و فه‌رمانگه و كه‌سه سروشتی و مه‌عنه‌ویه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.
الموضوع: ده‌سته‌ی سندوق له (3) ئه‌ندامی ئه‌سڵی و (3) یه‌ده‌گ پێك دێت,دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا,دوو فه‌رمانبه‌ر به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی,دوو پارێزه‌ر به پله‌ی راوێژكار,نوێنه‌رێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه ده‌كات