مادده‌ی حه‌ڤده:
سه‌رۆك ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌شی هه‌یه، له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ مادده‌ی (15) پازده‌ی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ نابن:
یه‌كه‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه هه‌ر لایه‌نێ كه‌وتبێته ژێر ركێڤی ریقابه‌ی داراییه‌وه بانگی بكات له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا به‌شدار بێ له‌و شتانه‌دا كه پێوه‌ندی پێوه‌ی هه‌یه.
دووه‌م: سه‌رۆك له كاتی زه‌رووردا بۆی هه‌یه، چۆن خۆی بیه‌وێ فرمانبه‌رانی هه‌رێم وشاره‌زایان و پسپۆران وخاوه‌ن توانستان له ئیش و كاری ریقابه‌ی داراییدا به‌شدار بكات و، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نیشدا به‌شداریان بكا به بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بێ بۆ ئه‌مه‌ش خه‌ڵاتی تایبه‌تییان پێ ده‌به‌خشێ.
سێیه‌م: سه‌رۆك، یان ئه‌نجومه‌ن، هه‌ر كاتێ كاروباری ریقابه پێویست بكا بۆی هه‌یه فه‌رمان بدا ده‌ست بكرێ به پشكنین وته‌دقیقكردنی مه‌سه‌له و كاروباری دارایی.
چواره‌م: سه‌رۆك بۆی هه‌یه داوای ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه له وه‌زیری پێوه‌ندیدار یان له‌هه‌ر لایه‌نێ به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌به‌سترابێ، بكات:
1/فرمانبه‌ری سه‌رپێچیكار هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی به‌رزه‌پتی بكا، یان به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی خۆی سزایه‌كی گونجاوی بدا.
2/له‌و مه‌سه‌لانه‌دا كه لێپێچانه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه، هه‌ر زیانێ به‌هۆی سه‌رپێچی فەرمانبەره‌وه له دایره‌كه‌ی كه‌وتبێ، پێی ببژێرێ.
3/له دادگا پێوه‌ندیداره‌كان ده‌عوای دژ به سه‌رپێچيی دارایی بكاته‌وه و به‌دوویدا بچێ و دیوانیش ده‌بێ هه‌ر مه‌علومات و گه‌واهییه‌كی له‌و سه‌رپێچییانه‌وه به ده‌سته‌وه بێ بیدا به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
4/مه‌سه‌له‌ی جه‌ریمه‌ی دارایی كه ئاشكرا ده‌كرێ ده‌بێ بیدا به سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی(الادعاء العام)ی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌عوای گشتيی له دژ ده‌ست پێ بكا.
الموضوع: سه‌رۆك بۆی هه‌یه هه‌ر لایه‌نێ كه‌وتبێته ژێر ركێڤی ریقابه‌ی داراییه‌وه بانگی بكات,سه‌رۆك له كاتی زه‌رووردا بۆی هه‌یه، چۆن خۆی بیه‌وێ فرمانبه‌رانی هه‌رێم وشاره‌زایان و پسپۆران وخاوه‌ن توانستان له ئیش و كاری ریقابه‌ی داراییدا به‌شدار بكات,سه‌رۆك، یان ئه‌نجومه‌ن، هه‌ر كاتێ كاروباری ریقابه پێویست بكا بۆی هه‌یه فه‌رمان بدا ده‌ست بكرێ به پشكنین وته‌دقیقكردنی مه‌سه‌له و كاروباری دارایی,سه‌رۆك بۆی هه‌یه داوای ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه له وه‌زیری پێوه‌ندیدار یان له‌هه‌ر لایه‌نێ به وه‌زاره‌ته‌وه نه‌به‌سترابێ