مادده شازده‌م:
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌م ده‌رماڵانه بدات به فرمانبه‌رانی دیوان:
1/ده‌رماڵه‌ی ریقابه له (250%) دوو سه‌د و په‌نجا له سه‌ده‌ی مووچه‌ی فرمانبه‌ر نه‌ترازێ.
2/ده‌رماڵه‌ی گواستنه‌وه و مه‌ترسی و كاروباری تایبه‌ت كه له (150%) سه‌د و په‌نجا له سه‌دی مووچه‌ی فرمانبه‌ر نه‌ترازێ.
3/هه‌ر فرمانبه‌رێكی دیوان كه نیشانه‌ی لێهاتوییه‌كی باڵای پێوه دیاربێ، یان كۆششێكی له راده‌ی خۆ به‌ده‌ری به‌خه‌رج دابێ و ئه‌نجومه‌ن بۆی ئیقرار كردبێ، ئه‌وه قیده‌مێكی بۆ مه‌به‌ستی عه‌لاوه و ته‌رفیع له (یه‌ك ساڵ) زیاتر نه‌بێ، پێ ده‌درێ.
دووه‌م: ئیقرار كردنی پلان وبنچینه‌كانی ئیش كردن له ناو دیوان و ئیقرار كردنی شێوازه‌كانی جێبه‌جێ كردنیان.
سێیه‌م: دیاركردنی چوارچێوه‌ی ئیش وكاری به‌ڕێوه‌به‌ری و دایه‌ره‌كانی دیوان ورێساكانی رێكخستنیان.
چواره‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی ساڵانه‌ی دیوان و گفتوگۆ له‌سه‌ر كردنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووریدا بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته ناو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمه‌وه.
پێنجه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و راپۆرت و بابه‌تانه‌ی كه له‌لایه‌ن ڕابه‌ری bزاڤی رزگاریخواز و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی دیوانه‌وه ده‌خرێته به‌رده‌می، هه‌روه‌ها له باره‌شیانه‌وە، بڕیار و ئامۆژگاری و ئیجرائاتی زه‌روور ده‌ست ده‌داتێ.
الموضوع: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌م ده‌رماڵانه بدات به فرمانبه‌رانی دیوان,ده‌رماڵه‌ی ریقابه له (250%) دوو سه‌د و په‌نجا له سه‌ده‌ی مووچه‌ی فرمانبه‌ر نه‌ترازێ,ده‌رماڵه‌ی گواستنه‌وه و مه‌ترسی و كاروباری تایبه‌ت كه له (150%) سه‌د و په‌نجا له سه‌دی مووچه‌ی فرمانبه‌ر نه‌ترازێ,هه‌ر فرمانبه‌رێكی دیوان كه نیشانه‌ی لێهاتوییه‌كی باڵای پێوه دیاربێ، یان كۆششێكی له راده‌ی خۆ به‌ده‌ری به‌خه‌رج دابێ و ئه‌نجومه‌ن بۆی ئیقرار كردبێ,ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بوجه‌ی ساڵانه‌ی دیوان و گفتوگۆ له‌سه‌ر كردنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی وئابووریدا بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته ناو بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمه‌وه