مادده‌ی ده‌یه‌م:
یه‌كه‌م:
1/نوێنه‌ری سه‌رۆك پله‌ی تایبه‌تی هه‌یه.
2/ئه‌وه‌ی به نوێنه‌ری سه‌رۆك دابمه‌زرێ، ده‌بێ ئه‌م شه‌رت وشروتانه‌ی تێدا هه‌بێ:
أ ـ ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و نشینه‌ی هه‌رێم بێت.
ب ـ ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانسته‌كانی دارایی یا ئابووری یان یاساییدا هه‌بێ و له ئه‌رك و فەرمانێكیشدا په‌یوه‌ندی به ریقابه‌ی داراییه‌وه هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌زیفه‌ی دیبێ له (12) ساڵ كه‌متر نه‌بێ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێری له یه‌كێ له‌و زانستانه‌دا هه‌بێ، ئه‌وه ئه‌بێ خزمه‌تی له (10) ساڵ كەمتر نەبێ وئەوەش كە دكتۆرای وەرگرتووە دەبێ خزمەتی لە (7) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
ج ـ نابێ به تاوانێ حوكم درابێ سیفه‌تی ده‌ستپاكی یان ناوبانگی نه‌نگ كردبێ.
دووه‌م: ئه‌وه‌ی به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دابمه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م شه‌رت وشروته‌ی تێدا بێ:
1/ ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و نشینه‌ی هه‌رێم بێت.
2/ده‌بێ، لە كەمی، بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له پسپۆرییه‌كدا پێوه‌نديی به ریقابه‌ی داراییه‌وه هه‌بێ ببێ و، ده‌بێ دوای وه‌گرتنی بڕوانامه‌كه‌ش له ئه‌رك وفەرمانێكدا پێوه‌نديی به ریقابه‌ی داراییه‌وه هه‌بێ بۆ ماوه‌یه‌ك به كردار وه‌زیفه‌ی دیبێ له (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
الموضوع: نوێنه‌ری سه‌رۆك پله‌ی تایبه‌تی,شرط و شروت برای نوێنه‌ری سه‌رۆك,شرط و شروت برای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی,بڕوانامه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی زانكۆی,مدت زمان خدمت