مادده‌ی حه‌وته‌م:
ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی دیوان دابمه‌زرێ ده‌بێ ئه‌م شه‌رتو شروته‌ی هه‌بێ:
1/ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم بێت و نشینه‌ی هه‌رێم بێت.
2/ده‌بێ بڕوانامه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی زانكۆی له زانستی دارایی یا ئابووری، یا یاساییدا هه‌بێ و دوای وه‌رگرتنی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ش، ماوه‌یه‌ك، به‌كردار خزمه‌تی هه‌بێ له (12) ساڵ كه‌متر نه‌بێ و بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماجستێر له یه‌كێ له‌و زانستانه‌دا، له (10 ساڵ) كه‌متر نه‌بێ و بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتۆرایش له یه‌كێ له‌و زانستانه‌دا له (7ساڵ) كه‌متر نه‌بێ، یان زوتر وه‌زیر بووبێ.
3/نابێ به تاوانێك حوكم درابێ سیفه‌تی ده‌ستپاكی یان ناوبانگی نه‌نگ كردبێ.
الموضوع: شرط تابعیت و اقامت برای داوطلبان,مدت زمان لازم برای خدمت در حوزه دارایی,ممنوعیت صدور حکم بر اساس تخلفات مالی