مادده‌ی شه‌شه‌م:
دیوان له‌مانه پێك دێ:
یه‌كه‌م:
1/سه‌رۆكی دیوان: ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.
2/نوێنه‌ر(نائب)ی سه‌رۆك: ده‌بێته نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن.
3/به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوان: ده‌بنه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.
دووه‌م:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتيی كاروباری ئیداری و دارایی و یاسایی و هونه‌ریی دیوان، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا و ئه‌م ئه‌رك و فەرمانانه‌ی ده‌بێ:
1/ته‌یار و ئاماده‌كردنی خزمه‌تگوزاریی ئیداری و دارایی و یاسایی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی دیوان.
2/ئه‌رك و فەرمانی هونه‌ری و پیشه‌یی كه بۆ ئیش وكاری ریقابه پێویستن، هه‌روه‌ها ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی شێوازی به‌ره‌و باشتر بردنی ریقابه‌كاری و زیاتر چالاك كردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كار هه‌ڵسوڕاندن به ته‌گبیر و هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ دایه‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی دیكه‌ی دیواندا.
الموضوع: سه‌رۆكی دیوان,نوێنه‌ر(نائب)ی سه‌رۆك,به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوان,به‌ڕێوه‌به‌ری گشتيی كاروباری ئیداری و دارایی و یاسایی و هونه‌ریی دیوان