مادده‌ی سێیه‌م: 1. ئه‌وه‌ی له‌م یاسایه‌دا سوودمه‌ند ده‌بێت ناتوانێ مووچه و ده‌رماڵه‌كانی كه وه‌ری ده‌گرێ له هه‌مان كاتدا كۆیان كاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و مووچه و ده‌رماڵانه‌ی كه شیاویه‌تی له كاتی گه‌رانه‌وه‌یدا بۆ ئه‌ندامییه‌تی ئه‌نجومه‌ن. 2. ناكرێ مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌گه‌ڵ هه‌ر مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی تردا پێكه‌وه كۆ بكرێنه‌وه جا له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێ. 3. له كاتی دامه‌زراندنی ئه‌ندامی خانه‌نشین له پایه‌ی وه‌زیری، یان له وه‌زیفه‌یه‌كی گشتیدا ده‌توانێ سه‌رپشك بێ له هه‌ڵبژاردنی هه‌ر كامێك له‌وه‌ی كه به پێی ئه‌م یاسایه وه‌ری ده‌گرێ، یان ئه‌وه‌ی كه‌شیاویه‌تی پێی بدرێ له وه‌زیفه تازه‌كه‌یدا.
الموضوع: سوودمه‌ند بو مووچه و ده‌رماڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی,ممنوعیت ترکیب مووچه‌ی خانه‌نشینی,اجازه‌ی سرپشکی در انتخاب وزیری خانه‌نشین