مادده‌ی پازده:
یه‌كه‌م: ماوه‌ی كاركردنی رۆژنامه‌وان له دژی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاندا بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی ناژمێردرێ.
دووه‌م: خزمه‌تی ئه‌ندامی سه‌ندیكا له كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی و، به‌بێ پچراندنی پێش راپەڕینه پیرۆزه‌كه‌ی (5/3/1991) بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی به خزمه‌تی فیعلی داده‌نرێت.
سێیه‌م:
1. لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان پێك ده‌هێنرێ.
2. ئه‌و لیژنه‌یه سه‌یری ئه‌و داوایانه ده‌كات كه ئاراسته‌ی كراون و له‌گه‌ڵ ته‌وسیاته‌كانی خۆی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی ده‌كات بۆ بنبڕكردن (للبت). بڕیاره‌كانی لیژنه‌كه‌ش بواری ئه‌وه‌ی تێدا له ماوه‌ی (30) رۆژدا - كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا - تانه‌ی لێ بدرێ له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه.
3. بڕیاری حساب كردنی خزمه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ی كه ده‌یگرێته‌وه ده‌درێ به ده‌سته‌ی سندوق.
الموضوع: ماوه‌ی كاركردنی رۆژنامه‌وان له دژی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاندا بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی ناژمێردرێ,خزمه‌تی ئه‌ندامی سه‌ندیكا له كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستانی و، به‌بێ پچراندنی پێش راپەڕینه پیرۆزه‌كه‌ی (5/3/1991) بۆ مه‌به‌سته‌كانی خانه‌نشینی به خزمه‌تی فیعلی داده‌نرێت,لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له سه‌ندیكای رۆژنامه‌وانانی كوردستان پێك ده‌هێنرێ,بڕیاره‌كانی لیژنه‌كه‌ش بواری ئه‌وه‌ی تێدا له ماوه‌ی (30) رۆژدا - كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا - تانه‌ی لێ بدرێ له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه,بڕیاری حساب كردنی خزمه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ی كه ده‌یگرێته‌وه ده‌درێ به ده‌سته‌ی سندوق