مادده‌ی یازده:
رۆژنامه‌وانی ئه‌گه‌ر دووچاری نه‌خۆشییه‌ك هات و به بڕیارێكی لیژنه‌یه‌كی پزیشكیی پسپۆڕ و ره‌سمی ده‌ركه‌وت كه له كار‌و پیشه‌ی به‌رده‌وامی رۆژنامه‌وانی كه‌وتووه، ئه‌وه خانه‌نشین ده‌كرێ و، به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه مافی خانه‌نشینی پێ ده‌درێ:
1. ماوه‌ی خزمه‌تی رۆژنامه‌وانی یه‌كه‌ی چه‌ند مانگ بووبێ، هه‌ر مانگه‌و موسته‌هه‌قی (2,500) دوو دینار‌و نیوە، مانگی نا ته‌واویشی به مانگی ته‌واو بۆ حساب ده‌كرێ بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی، به مه‌رجێ له دوو سه‌د و په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ.
2. ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وانی خانه‌نشین ئه‌مری خوا بكات، ئه‌وه له‌و باره‌دا، مافی خانه‌نشینی یه‌كه‌ی، له رۆژی مه‌رگی یه‌وه ده‌چێ بۆ خاووخێزانی و له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌قی حوكمه‌كانی یاسای كارپێكراوی خانه‌نشینی مه‌ده‌نیی به‌سه‌ردا ده‌خرێته كار.
الموضوع: مافی خانه‌نشینی رۆژنامه‌وانانی,خزمه‌تی رۆژنامه‌وانی,مبلغ خانه‌نشینی,محدودیت‌های خانه‌نشینی,اجازه خانه‌نشینی