مادده‌ی هه‌شته‌م:
1. رۆژنامه‌وان ده‌بێ ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی خۆی، هه‌مووی به جارێ، به‌ر له كۆتایی دوا مانگی هه‌موو ساڵێ بدات و، ئه‌گه‌ر له واده‌ی موسته‌هه‌قی خۆی ترازاو نه‌یدا، ئه‌وه، له‌و باره‌دا رێژه‌ی (50%)ی ئابوونه‌ی ساڵانه‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌ر.
2. ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه (60) شەست دیناره.
3. هه‌ر ده‌زگایه‌كی رۆژنامه‌وانی یان راگه‌یاندن كه رۆژنامه‌وان كار تێدا ده‌كا، پێویسته ساڵانه دوو قاتی ئابوونه‌ی ساڵانه‌كه‌ی، بدات به سندوقه‌كه، به مه‌رجێ شه‌رت و شرووتی به‌شداربوونی بووبێ.
4. هه‌ر رۆژنامه‌وانێ به‌شداربووبێ و ئابوونه‌ی ساڵانه‌كه‌ی كه كه‌وتووه‌ته سه‌ری نه‌یدابێ یان ئابوونه‌ی ساڵانی پێشتری نه‌دابێ، سه‌ندیكا ناشێ ناسنامه‌كه‌ی بۆ تازه بكاته‌وه.
5. رۆژنامه‌وانێ حوكمه‌كانی بڕگه (4) بیگرێته‌وه، ده‌بێ ئه‌و ئابوونانه‌ی كه له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه و نه‌یداوه، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا هه‌مووی به چه‌ند قیستێ بداته‌وه.
6. ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌وان مودده و ماوه‌ی هه‌ڵسوڕاندنی دیكه‌ی پیشه‌كه‌ی بووبێ و، بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی بۆی حساب كرابێ، ده‌بێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ئه‌و مودده و ماوه‌یه‌ش بدات.
الموضوع: ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی رۆژنامه‌وان,رێژه‌ی ئابوونه‌ی ساڵانه,پێویستی به دوو قاتی ئابوونه‌ی ساڵانه,ناشناسه‌كانی رۆژنامه‌وان,حوكمه‌كانی بڕگه