مادده‌ی چواره‌م:
ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته:
ده‌سته ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌گێرێ:
یه‌كه‌م: داهاتی دارایی بۆ سندوقه‌كه‌و وه‌به‌رهانینی (استثمارها) دابین ده‌كا و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئامانجه‌كانی سندوقه‌كه ده‌یانخاته گه‌ڕ.
دووه‌م: رۆژنامه‌وانان خانه‌نشین ده‌كا.
سێیه‌م: دیاركردن و چه‌سپاندنی ماوه‌ی به‌سه‌ربردنی پیشه‌كه بۆ رۆژنامه‌وان و حساب كردنیشی بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی.
چواره‌م: بڕینه‌وه‌ی مافی خانه‌نشینی بۆ رۆژنامه‌وانان و، دوای مه‌رگیشیان بۆ خاو خێزانیان.
پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه‌ی سندوقه‌كه و، ناردنی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ ته‌سدیق كردن و، رێكخستنی جه‌دوه‌لی مانگ به مانگی سه‌رجه‌م حیساباتی سندوقه‌كه.
شه‌شه‌م: به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان، فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌ڵسوڕاندنی ئیشوكاری سندوقه‌كه داده‌مه‌زرێنێ و، كۆتاییش به خزمه‌تیان دێنێ.
حه‌وته‌م: له بانكێ له بانكه‌كانی هه‌رێمدا حسابی تایبه‌ت بۆ دارایی خۆی ده‌كاته‌وه و به‌و بانكه‌ی ده‌سپێرێ و، لێ كێشانه‌وه و خه‌رج و مه‌سره‌فیش به بڕیاری ده‌سته و ئیمزای سه‌رۆكی ده‌سته و به‌رپرسی دارایی ده‌كرێ.
هه‌شته‌م: هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به سه‌رۆكه‌كه‌ی یان به یه‌كێ له ئه‌ندامه‌كانی.
نۆیه‌م: ده‌رهێنانی رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی ئیداره‌ی سندوقه‌كه.
الموضوع: داهاتی دارایی بۆ سندوقه‌كه‌و وه‌به‌رهانینی دابین ده‌كا,رۆژنامه‌وانان خانه‌نشین ده‌كا,دیاركردن و چه‌سپاندنی ماوه‌ی به‌سه‌ربردنی پیشه‌كه بۆ رۆژنامه‌وان,بڕینه‌وه‌ی مافی خانه‌نشینی بۆ رۆژنامه‌وانان,ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵانه‌ی سندوقه‌كه و ناردنی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ ته‌سدیق كردن