مادده‌ی بیست:
ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
1/ئاماده‌كردن و ته‌سدیقكردنی بودجه‌ی ساڵانه و حسابكاریی كۆتایی.
2/به پێی مادده‌ی سێیه‌می ئه‌م یاسایه، بۆ وه‌دیهانينی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا كۆشش ده‌كا.
3/پێشنیار له‌باره‌ی هه‌مواركردنی یاسا و پێڕۆی سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی گشتی ده‌كا.
4/هه‌موو بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌خاته‌كار.
5/كارگوزاره‌كانی سه‌ندیكا داده‌مەز‌رێنێ وكرێیان دیاری ده‌كات.
6/سه‌یری داوا كارییه‌كانی ئینتما ده‌كا و، وه‌رگرتنی ئه‌ندام و به‌شداربووه‌كانیش ئیقرار ده‌كا.
7/له حاڵه‌تێكدا، كه نه‌قیب نوێنه‌رایه‌تی نه‌كا، ئه‌نجومه‌ن یه‌كێ هه‌ڵده‌بژێرێ كه له لیژنه ره‌سميیه‌كان و هی دیكه‌دا نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا بكات.
8/پێشنیار ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاساكانی پیشه ئابووریه‌كان پێشكه‌ش ده‌كا.
9/هه‌ر كێشه و شكاتێكی بۆ بێت هاواڵه‌ی لێژنه پێوه‌ندداره‌كانی ده‌كات.
10/لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا داده‌مه‌زرێنێ.
11/لیژنه‌گه‌لی لاوه‌كی (فرعیه) بۆ وه‌دیهانينی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا پێك ده‌هێنێ.
12/ سه‌یری ده‌ست له كارهه‌ڵگرتنی نه‌قیب یان هه‌ر ئه‌ندامێكی سه‌ندیكا ولیژنه‌كانی ده‌كا و ده‌یبڕێنێته‌وه، به‌مه‌رجێ بیخاته به‌رده‌م ده‌سته‌ی گشتی له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌میدا.
13/به ره‌زامه‌ندیی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان به‌خشش و باربۆ (الهبات والتبرعات) له لایه‌نه ئه‌جنه‌بیيه‌كان قبوڵ ده‌كا.
14/چاودێرێكی حسابكاری داده‌نێ و بۆ ته‌دقیقكردنی ساڵانه.
15/ئه‌وراقی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكه رێك ده‌خات و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنیش ده‌كات.
16/بۆ ئاسانكردنی به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه و ئه‌و پێڕۆیانه‌ش كه به پێی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌چن رێنمایی ده‌رده‌كا كه له گه‌ڵیاندا بگونجێ.
17/به موڵك كردنی موڵك و ماڵ و خانووبه‌ره و قبوڵ كردنی به‌خشش و ده‌سنگه (منح)ش ئیقرار ده‌كا.
18/مافی قه‌رز پێدان و قه‌رزكردن و پێشكه‌شكردنی یاریده‌ی دارايیشی هه‌یه.
19/به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان و پێرۆكانیان، یانه بۆ ئابووریناسان داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌شیان ده‌با.
20/هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به لیژنه‌كانی لق و نوێنرانی سه‌ندیكاش له پارێزگه و قه‌زاكاندا.
الموضوع: ئاماده‌كردن و ته‌سدیقكردنی بودجه‌ی ساڵانه و حسابكاریی كۆتایی,به پێی مادده‌ی سێیه‌می ئه‌م یاسایه، بۆ وه‌دیهانينی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا كۆشش ده‌كا,پێشنیار له‌باره‌ی هه‌مواركردنی یاسا و پێڕۆی سه‌ندیكاوه پێشكه‌ش به ده‌سته‌ی گشتی ده‌كا,هه‌موو بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌خاته‌كار,كارگوزاره‌كانی سه‌ندیكا داده‌مەز‌رێنێ وكرێیان دیاری ده‌كات