مادده‌ی سیازده:
1/ ده‌سته‌ی گشتی به‌پێی ئه‌م یاسایه له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه یا هه‌موو ئه‌و نوێنه‌رانه(المندوبین)ی كه ئیلتيزاماتی خۆیان به‌جێهێناوه پێكدێت. ده‌سته‌ی گشتی به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكا له قه‌ڵه‌م ده‌درێ و، له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه هه‌ر سێ ساڵ جارێ له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌ن وداواكاریی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌ی گشتی و ئاسایی خۆی، له باره‌گای سه‌ندیكادا، بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌ن ساز ده‌دا.
(نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ناونووسراو، یان زۆرینه‌ی نوێنه‌ران دێته‌جێ. ئه‌گه‌ر نیصابیش نه‌هاته‌جێ، ئه‌وا دوای به‌سه‌رچوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردن له كات و جێگه‌ی دیا.كراودا ده‌ست پێ ده‌كا، له‌م باره‌دا نیصاب، به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان، یا نوێنه‌ران دێته‌جێ، ده‌نا، ئه‌گه‌ر نه‌هاته جێ، ئه‌وه له‌م باره‌دا ئه‌نجومه‌نی پێشتر بۆ خولێكی تریش به‌رده‌وام ده‌بێ.
2/ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) پێنج سه‌د ئه‌ندام زیاتر بن، ئه‌وه هه‌ڵبژاردن له‌م باره‌دا، له رێگه‌ی نوێنه‌ران (المندوبین) وه ده‌كرێ، رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه یا له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌وه دیارده‌كرێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاكه‌شه‌وه.
الموضوع: ده‌سته‌ی گشتی به‌پێی ئه‌م یاسایه له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه یا هه‌موو ئه‌و نوێنه‌رانه(المندوبین)ی كه ئیلتیزاماتی خۆیان به‌جێهێناوه پێكدێت,نیصاب به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ناونووسراو، یان زۆرینه‌ی نوێنه‌ران دێته‌جێ,ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) پێنج سه‌د ئه‌ندام زیاتر بن، ئه‌وه هه‌ڵبژاردن له‌م باره‌دا، له رێگه‌ی نوێنه‌ران (المندوبین) وه ده‌كرێ