مادده‌ی یه‌كه‌م:ـ مادده له مادده‌ی دووه‌م بڕگه(ا) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م:ـ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر‌و ئه‌ندام له‌كاتی ته‌واوبوونی ئه‌ندامیه‌تی یان نه‌توانینی جێبه‌جێ كردنی كاره‌كه‌ی یان نه‌مانی ئه‌ندامیه‌تیه‌كه‌ی(80%)ی سه‌رجه‌م مووچه‌و ده‌رماله‌ی مانگانه‌ی هاوه‌ڵه‌كانی كه به‌رده‌وامن له ئه‌نجومه‌ن وه‌رده‌گرێت هه‌روه‌ها دوای كۆچی دواییشی پاشه‌واری شایسته هه‌مان رێژه وه‌رده‌گرن. دووه‌م:ـ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن كه‌واز دێنێ ئه‌و مووچه‌یه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرێ كه له بڕگه(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر چوار ده‌وره‌ی به‌ستنی ئه‌نجومه‌ن به سه‌ر ئه‌ندامیه‌كه‌یدا ره‌ت بووبێ و 60% ی كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی ئه‌وهه‌واڵانه‌ی وه‌رده‌گرێ كه له ئه‌نجومه‌ندا به‌رده‌وامن. ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر ئه‌ندامییه‌كه‌یدا كه‌متر له‌و ماوه‌یه ره‌ت بووبێ. هه‌روه‌ها له كاتی مردنیشیدا پاشه‌واره‌كانی(خلف) هه‌مان رێژه وه‌رده‌گرن.
الموضوع: سه‌روكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر‌و ئه‌ندام له‌كاتی ته‌واوبوونی ئه‌ندامیه‌تی یان نه‌توانینی جێبه‌جێ كردنی كاره‌كه‌ی یان نه‌مانی ئه‌ندامیه‌تیه‌كه‌ی(80%)ی سه‌رجه‌م مووچه‌و ده‌رماله‌ی مانگانه‌ی هاوه‌ڵه‌كانی كه به‌رده‌وامن له ئه‌نجومه‌ن وه‌رده‌گرێت هه‌روه‌ها دوای كۆچی دواییشی پاشه‌واری شایسته هه‌مان رێژه وه‌رده‌گرن.,ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن كه‌واز دێنێ ئه‌و مووچه‌یه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرێ كه له بڕگه(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر چوار ده‌وره‌ی به‌ستنی ئه‌نجومه‌ن به سه‌ر ئه‌ندامیه‌كه‌یدا ره‌ت بووبێ و 60% ی كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی ئه‌وهه‌واڵانه‌ی وه‌رده‌گرێ كه له ئه‌نجومه‌ندا به‌رده‌وامن.,له كاتی مردنیشیدا پاشه‌واره‌كانی(خلف) هه‌مان رێژه وه‌رده‌گرن.