مادده‌ی یه‌كه‌م:ـ مادده له مادده‌ی دووه‌م بڕگه(ا) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه:ـ یه‌كه‌م:ـ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر‌و ئه‌ندام له‌كاتی ته‌واوبوونی ئه‌ندامیه‌تی یان نه‌توانینی جێبه‌جێ كردنی كاره‌كه‌ی یان نه‌مانی ئه‌ندامیه‌تیه‌كه‌ی(80%)ی سه‌رجه‌م مووچه‌و ده‌رماله‌ی مانگانه‌ی هاوه‌ڵه‌كانی كه به‌رده‌وامن له ئه‌نجومه‌ن وه‌رده‌گرێت هه‌روه‌ها دوای كۆچی دواییشی پاشه‌واری شایسته هه‌مان رێژه وه‌رده‌گرن. دووه‌م:ـ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن كه‌واز دێنێ ئه‌و مووچه‌یه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرێ كه له بڕگه(یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌ر چوار ده‌وره‌ی به‌ستنی ئه‌نجومه‌ن به سه‌ر ئه‌ندامیه‌كه‌یدا ره‌ت بووبێ و 60% ی كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی ئه‌وهه‌واڵانه‌ی وه‌رده‌گرێ كه له ئه‌نجومه‌ندا به‌رده‌وامن. ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر ئه‌ندامییه‌كه‌یدا كه‌متر له‌و ماوه‌یه ره‌ت بووبێ. هه‌روه‌ها له كاتی مردنیشیدا پاشه‌واره‌كانی(خلف) هه‌مان رێژه وه‌رده‌گرن.
الموضوع: سه‌روكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر‌و ئه‌ندام له‌كاتی ته‌واوبوونی ئه‌ندامیه‌تی,مووچه‌یه‌ی خانه‌نشینی,ره‌ت بووبێ و 60% ی كۆی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی مانگانه,پاشه‌واره‌كانی(خلف) هه‌مان رێژه وه‌رده‌گرن