مادده‌ی دووه‌م: مادده یازده هه‌موار بكرێ وبه‌م شێوه‌یه بخوێنرێته‌وه: شه‌رتووشروت + دانانی ده‌رمانسازییه‌كه. مۆڵه‌تی دانانی ده‌رمانسازی به‌وكه‌سه ده‌درێ كه ئه‌م شه‌رتوشروته‌ی هه‌بێ: 1/ناوی ده‌رمانسازییه‌كه. 2/ كرێبه‌ندی (عقد ایجار) كه دایه‌ره‌ی باجی موڵك وماڵ ته‌سدیقی كردبێ. 3/ناوه بازرگانییه‌كه‌ی كه ژووری بازرگانی بۆی مۆر كردبێ. 4/رووبه‌ره‌كه‌ی له (20م2) كه‌متر نه‌بێ. 5/پانایی ده‌ره‌وه‌ی له دوو مه‌تر ونیو كه‌متر نه‌بێ. 6/كاتی رووخان وسووتان ده‌شێ ده‌رمانسازییه‌كه‌ی به گواستنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌یه‌وه به پێی شه‌رتوشروت (ته‌نیا شه‌رتی رووبه‌ر نه‌بێ) بگوازرێته‌وه بۆ جێگایه‌كی دیكه له هه‌مان ناوچه‌دا تا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ جێگا كۆنه‌كه‌ی خۆی یا كردنه‌وه‌ی ده‌رمانسازییه‌كی دیكه به پێی شه‌رتوشروتی خۆی.
الموضوع: شه‌رتووشروت,دانانی ده‌رمانسازییه‌كه,كرێبه‌ندی (عقد ایجار),ناوه بازرگانییه‌كه‌ی,رووبه‌ره‌كه‌ی,كاتی رووخان وسووتان