مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن لانی كه‌م مانگی یه‌ك جار كۆده‌بێته‌وه‌و له كاتی پێویست به بانگهێشتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات. دووه‌م: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان ئه‌نجام ده‌درێت، بڕیاریش به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان ده‌بێت و گفتوگۆ‌و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له تۆمارێكی تایبه‌ت ده‌نووسرێته‌وه. سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردن راپۆرته خوولییه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی سندوق بخاته به‌رده‌م وه‌زیری ته‌ندروستی. چواره‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه پشت ببه‌ستێت به‌وه‌ی به گونجاوی ده‌زانێت بۆ وه‌رگرتنی ڕای و مافی ئاماده‌بوونی هه‌بێت له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی هه‌بێت. پێنجه‌م: وه‌زیر به‌دواداچوونی ئاستی پابه‌ندبوونی سندوق به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت هاودژیه‌ك له‌كارو بڕیاره‌كانی سندوق له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌یه، یان سندوق ئامانجه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی کارامه‌و كاریگه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردووه، ئه‌وا بۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه تانه بگرێت، وه له حاڵه‌تی سووربوونی ئه‌نجوومه‌ن له سه‌ر ڕای خۆی، ئه‌وا وه‌زیر بابه‌ته‌كه، له ماوه‌ی (7) ڕۆژ له رێكه‌وتی تانه‌كه‌دا، بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رز ده‌كاته‌وه، و پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش، له ماوه‌ی (15) رۆژدا، بڕیاری پێویست له‌م باره‌یه‌وه وه‌ربگرێت.
الموضوع: ئه‌نجومه‌ن لانی كه‌م مانگی یه‌ك جار كۆده‌بێته‌وه,كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئاماند,پێویسته ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردن راپۆرته خوولییه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی سندوق بخاته به‌رده‌م,ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه پشت ببه‌ستێت به‌وه‌ی به گونجاوی ده‌زانێت بۆ وه‌رگرتنی ڕای و مافی ئاماده‌بوونی هه‌بێت,وه‌زیر به‌دواداچوونی ئاستی پابه‌ندبوونی سندوق به حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه