مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێكی به‌ڕێوه‌بردن به‌ناوی ( ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردنی سندوق) له‌مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1ـ به‌رێوه‌به‌ری هه‌ر یه‌ك له سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. 2ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. 3ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی. 4ـ شاره‌زایه‌ك و راوێژكارێك له‌وانه‌ی پسپۆرن له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. دووه‌م: سه‌رۆك له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت، ماوه‌كه‌ی چوار ساڵ ده‌بێت و ده‌كرێت بۆ یه‌ك جار نوێ بكرێته‌وه.
الموضوع: ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی سندوق,ماوه‌كه‌ی چوار ساڵ,هەڵبژاردن,نوێ بکرێته‌وه,نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی