مادده‌ی سێیه‌م: سندوق ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: دیاری كردنی نه‌خشه رێگه‌ی سیاسه‌تی گشتی كه‌وا سندوق له سه‌ری ده‌ڕوات و بڕیاردانی ئه‌و پلانانه‌ی كه به‌ڕێوه‌چوونی كاری تێدا كۆنترۆڵ ده‌كات. دووه‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له دامه‌زراندن و په‌ره‌پێدانی بنكه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی شێرپه‌نجه. سێیه‌م: خاوه‌ندارێتی كردن و پاراستنی سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه و به‌كارهێنانیان به‌گوێره‌ی یاسا كار پێكراوه‌كان. چواره‌م: پاڵپشتی كردنی توێژینه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی داتا‌و ئاماری پێویست له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی سندوق. پێنجه‌م: سندوق مافی په‌نا بردنه به‌ر دادگای هه‌یه له‌و مافانه‌ی كه هی خۆیه‌تی و له‌و ئه‌ركانه‌ی كه له سه‌رێتی. شه‌شه‌م: دانانی پێڕه‌وێكی ناوه‌خۆ بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری سندوق. حه‌وته‌م: دانانی پلانی به‌رده‌وام بوون و گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی سندوق.
الموضوع: دیاری كردنی نه‌خشه رێگه‌ی سیاسه‌تی گشتی,هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان,خاوه‌ندارێتی كردن و پاراستنی سامانی گواستراوه,پاڵپشتی كردنی توێژینه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی داتا‌و ئاماری پێویست,سندوق مافی په‌نا بردنه به‌ر دادگای هه‌یه,دانانی پێڕه‌وێكی ناوه‌خۆ بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری سندوق,دانانی پلانی به‌رده‌وام بوون و گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی سندوق