مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی دوازده له یاساكه هه‌موار ده‌كرێ و،به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: هه‌یئه (ده‌سته)ی گشتی، له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه یان نوێنه‌ره‌كانیان پێك دێت كه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئیلتیزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه‌و به باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ندیكاكه‌ش داده‌نرێ هه‌ر سێ ساڵیش، یه‌ك جار – كه له رۆژی هه‌ڵبژردنه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا – له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌ن وداوای نه‌قیب، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی له باره‌گاكه‌ی خۆیدا سازده‌دات بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام بۆ ئه‌نجومه‌ن و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گیش. (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی یان دوو سێیه‌كی نوێنه‌ره‌كانیان دێته‌جێ و، ئه‌گه‌ر نه‌شهاته جێ، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، دوای پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م، له هه‌مان كات و جێگه‌ی دیار كراودا هه‌ڵبژاردنێكی دی ده‌كرێ، له‌م باره‌دا (نصاب) به ئاماده بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامانی یان نوێنه‌ران دێته‌جێ، ده‌نا ئه‌نجومه‌ن بۆ خولێكی تریش له‌سه‌ر ئه‌رك و فرمانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت. دووه‌م: له حاڵه‌تێكدا ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا له (500) ئه‌ندام زیاتر بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا، هه‌ڵبژاردن له ڕێی نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه ده‌كرێت و، رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیش ئه‌نجومه‌ن دیاری ده‌كات. سێیه‌م: هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، له‌لایه‌ن هه‌یئه‌ی گشتییه‌وه به ده‌نگدانی گشتی و نهێنی و راسته‌وخۆ ئه‌نجام ده‌درێت. چواره‌م: كه‌سێ بۆ نه‌قیبی بپاڵێورێ، مه‌رجه، ماوه‌یه‌كی له ئیشی هه‌یئه‌دا به‌سه‌ر بردبێ له ده ساڵ كه‌متر نه‌بێ، هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌ش كه بۆ ئه‌ندامێتیی ئه‌نجومه‌ن بپاڵێورێ مه‌رجه ماوه‌یه‌كی له پیشه‌كه‌دا به‌سه‌ر بردبێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
الموضوع: هه‌یئه (ده‌سته)ی گشتی,نصاب برای هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب,رێژه‌ی نوێنه‌ران,ده‌نگدانی گشتی و نهێنی,مه‌رجه برای نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن