مادده‌ی نۆیه‌م: مادده‌ی (ده‌یه‌م) له یاساكه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خۆیندرێته‌وه: 1. ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاكه‌داو هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌وانه كارا مونته‌سیبانه ده‌گرێته‌وه كه ئیلتیزامی خۆیان بوپێودانگی ئه‌م یاسایه به‌جێ هێناوه. 2. ده‌سته‌ی گشتی، كۆنگره‌ی خۆی له باره‌گاكه‌ی خۆیدا سێ ساڵ جارێك كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و له‌سه‌ر داوای نه‌قیب ده‌به‌ستێ بۆ هه‌ڵبژارنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وسێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و هه‌ردوو لێژنه‌ی زه‌پتی و ریقابه به ده‌نگدانی نهێنی. (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سیێه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی گشتی دێته‌جێ له حاڵه‌تێكیشدا (نصاب) نه‌هاته جێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا هه‌ڵبژاردن پاش پازده رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له هه‌مان كات وله هه‌مان جێگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێ، جا ئه‌وجا (نصاب) به ئاماده‌بوونی زۆرێنه‌ی ئه‌ندامه‌كان دێته‌جێ و دوو سیێه‌كی ئه‌ندامانی سه‌ندیكاكه‌ش یۆیان هه‌یه له كاتی پێویستدا داوای كۆنگره‌به‌ستن بكه‌ن. 3. له بارێكدا ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی (ده‌سته‌كه) له پێنج سه‌د ئه‌ندام پتر بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا، هه‌ڵبژاردن له رێگای مه‌ندوبه‌كانه‌وه (نوێنه‌ره‌كانه‌وه) ئه‌نجام ده‌درێ و، رێژه‌ی نواندنیش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه، یان له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه دیار ده‌كرێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاشه‌وه. 4. هه‌یئه‌ی گشتی به ده‌نگی دوو سیێه‌كی ئاماده‌بووان مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ندیكاكه‌ی هه‌ی.
الموضوع: ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاكه‌داو هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌وانه كارا مونته‌سیبانه ده‌گرێته‌وه,ده‌سته‌ی گشتی، كۆنگره‌ی خۆی له باره‌گاكه‌ی خۆیدا سێ ساڵ جارێك كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و له‌سه‌ر داوای نه‌قیب ده‌به‌ستێ بۆ هه‌ڵبژارنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا وسێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و هه‌ردوو لێژنه‌ی زه‌پتی و ریقابه به ده‌نگدانی نهێنی,له بارێكدا ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی (ده‌سته‌كه) له پێنج سه‌د ئه‌ندام پتر بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا، هه‌ڵبژاردن له رێگای مه‌ندوبه‌كانه‌وه (نوێنه‌ره‌كانه‌وه) ئه‌نجام ده‌درێ و، رێژه‌ی نواندنیش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه، یان له‌لایه‌ن جێگری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه دیار ده‌كرێ به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاشه‌وه,هه‌یئه‌ی گشتی به ده‌نگی دوو سیێه‌كی ئاماده‌بووان مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ندیكاكه‌ی هه‌ی