مادده‌ی هه‌شته‌م: مادده‌ی نۆیه‌م به هه‌ردوو بڕگه‌كه‌شییه‌وه هه‌موارده‌كرێ و به‌م شیوه‌ی خواره‌وه ده‌خوێیندرێته‌وه: به‌ئه‌ندامبوونی سه‌ندیكا به‌م جۆره ده‌بێ: 1. داوایه‌ك به نووسین پێشكه‌ش بكا به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ئه‌و مادده رۆژنامه‌وانیانه‌ی له‌گه‌لدابێ كه خۆی بڵاوی كردووته‌وه یان هه‌رشتیكی دی گه‌واهی ئه‌وه بدات كه ئیشی رۆژنامه‌وانی كردووه له ئه‌نجومه‌نیش پێویسته له ماوه‌ی سی رۆژدا، كه له رۆژی تۆماركردنی داواكه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا سه‌یری داواكه‌ی بكا‌و یه‌كلای بكاته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر هات و ماوه‌كه‌ش تێپه‌ری وهێشتا داواكه‌ش به بنبڕی سه‌یر نه‌كرابوو ئه‌وه، له‌و باره‌دا، به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی به قبوڵكرا وله‌قه‌لم ده‌درێ. 2. ئه‌گه‌ر داواكه قبوڵ نه‌كرا لایه‌نی پێوه‌ندیدار پێویسته هۆی قبوڵ نه‌كردنه‌كه‌ی پیشان بدات داواكاره‌كه‌ش بۆی هه‌یه، له ماوه‌ی پازده رۆژدا، كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات یان به ته‌بلیغ كرا‌و داده‌نرێ له دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عیراق تانه له بڕیاری قبوڵنه‌كردنه كه بدات ئیدی بڕیاری ته‌مییز بنبڕه.
الموضوع: داوایه‌ك به نووسین پێشكه‌ش بكا به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا,قبوڵكردنی داواكه به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی,پێویستی به هۆی قبوڵ نه‌كردنه‌كه‌ی پیشان بدات,مه‌لایه‌نی پێوه‌ندیدار پێویسته هۆی قبوڵ نه‌كردنه‌كه‌ی پیشان بدات