مادده‌ی بیسته‌م:
ئه‌نجومه‌ن، ئه‌م كاره تایبه‌ت بە خۆیانه‌ی خۆی هه‌ڵده‌سووڕێنێ:
1/بۆ هێنانه دیی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا هه‌وڵ ده‌دا.
2/پێشنیار بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكاكه پێشكه‌ش ده‌كا.
3/بڕیاره‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی ده‌خاته‌كار.
4/خزمهتگوزارهكانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و مووچه و ته‌رقیه‌یان دیار ده‌كا.
5/سه‌یری داواكارییه‌كانی له سه‌ندیكادا خۆنوسین (الانتماء الی النقابه) ده‌كا و، وه‌رگرتنی ئه‌ندامانیش ئیقرار ده‌كا.
6/له حاڵه‌تێكدا، نه‌قیب، نوێنه‌رایه‌تیی سه‌ندیكا، له لیژنه ره‌سمیيه‌كان و هی دی دا نه‌كا، ئه‌وه له‌و باره‌دا، ئه‌نجومه‌ن كه‌سێكی دیكەی بۆ داده‌نێ.
7/هه‌ر مه‌سه‌له و شكاتێكی له لیژنه تایبه‌تكاره‌كانه‌وه بۆ بێت هه‌واڵه‌یان ده‌كا.
8/ده‌ربارەی یاساكاری و پلان دانان و به‌رنامه‌ی ئیداری له هه‌رێمدا، له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی پێشنیاره‌وه به‌شداری ده‌كا.
9/بۆ وه‌دیهانينی مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، لیژنه‌گه‌لی فه‌رعی پێك ده‌هێنێ.
10/بوجه ته‌یار و ئامادە ده‌كا و ژمێركارێكی یاسايیش بۆ ته‌دقیقكردنی سه‌ر حساب داده‌مه‌زرێنێ.
11/له چوارچێوه‌ی نیاز و مه‌به‌ستی سه‌ندیكاكه‌دا، به‌موڵك كردنی دارایی و زه‌وی وزارو، قبوڵكردنی به‌خشش (هبات) و ده‌سنگه (المنح) و شه‌رتوشرووتی قه‌رزدان و پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌ک دارایی، هه‌مووی ئیقرار ده‌كا.
12/بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كاريی پێویست به‌جێ دێنێ.
13/سه‌یری داواكاریی ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی نه‌قیب و، نوێنه‌ری نه‌قیب و، هه‌ر ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌ن دەكا و ده‌یبڕێته‌وه، به مه‌رجێ، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی هه‌یئه‌ی گشتێدا بخرێته به‌رده‌می.
14/به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان (الجمعیات)، یانه‌كانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌با.
15/هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به نه‌قیب یا به سه‌رۆكانی لقه‌كانی ده‌دات.
16/ به‌ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌خشش له‌لایه‌نه بیانییه‌كان قبوڵ ده‌كا.
الموضوع: هێنانی دیی ئامانجه‌كانی سه‌ندیكا,پێشنیار بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا,بڕیاره‌كانی هه‌یئه‌ی گشتی ده‌خاته‌كار,خزمهتگوزارهكانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ,سه‌یری داواكارییه‌كانی له سه‌ندیكادا خۆنوسین,ده‌ربارەی یاساكاری و پلان دانان و به‌رنامه‌ی ئیداری له هه‌رێمدا,بوجه ته‌یار و ئامادە ده‌كا و ژمێركارێكی یاسايیش بۆ ته‌دقیقكردنی سه‌ر حساب داده‌مه‌زرێنێ,به‌موڵك كردنی دارایی و زه‌وی وزارو، قبوڵكردنی به‌خشش و ده‌سنگه و شه‌رتوشرووتی قه‌رزدان,بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كاريی پێویست به‌جێ دێنێ,سه‌یری داواكاریی ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتنی نه‌قیب و نوێنه‌ری نه‌قیب و هه‌ر ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌ن,به پێی یاسای كۆمه‌ڵه‌كان، یانه‌كانی سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ و به‌ڕێوه‌یان ده‌با,به‌ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌خشش له‌لایه‌نه بیانییه‌كان قبوڵ ده‌كا