مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی (دووه‌م و شه‌شه‌م)ی مادده‌ی پێنجه‌م له‌یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: دووه‌م: ئه‌وانه‌ی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی شه‌شه‌م ده‌یانگرێته‌وه بریتین له: 1- ژن و مێرد. 2- كوڕ‌و كچ: ئه‌گه‌ر هیچ مووچه‌یه‌كی حكومی وه‌رنه‌گرن. 3- منداڵی په‌ككه‌وته: منداڵی په‌ككه‌وته له‌و مه‌رجه‌ی له بڕگه‌ی (2)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه به‌ده‌ر ده‌كرێن. 4- دایك و باوك. 5- براو خوشك: ئه‌گه‌ر هیچ مووچه‌یه‌كی حكومی وه‌رنه‌گرن. شه‌شه‌م: أ- منداڵ و براو خوشكی قوربانیانی جینۆساید له‌و مه‌رجه‌ی له (2)ی دووه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، تاوه‌كو له لایه‌ن حكومه‌تی ئیتیحادیه‌وه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه، به‌ده‌ر ده‌كرێن. ب- منداڵی شه‌هیدی سه‌نگه‌ر له‌و مه‌رجه‌ی له (2)ی دووه‌می سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، به‌ده‌ر ده‌كرێن.
الموضوع: حکم بڕگه‌ی دووه‌م و شه‌شه‌م,محدودیت‌های مربوط به مووچه‌یه‌كی حكومی,حق دریافت مووچه‌یه‌كی حكومی برای منداڵان,حق دریافت مووچه‌یه‌كی حكومی برای دایك و باوك,حق دریافت مووچه‌یه‌كی حكومی برای براو خوشك