مادده‌ی دووه‌م: مادده‌ی چواره‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: یه‌كه‌م: لێژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانبه‌رێك پێكده‌هێنرێت، كه پله‌كه‌ی له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕیی بێت و ئه‌ندامێتی چوار فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ت، كه پله‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌متر نه‌بێت، به مه‌رجێك یه‌كێكیان یاسایی بێت، بۆ تێڕوانینی ئه‌و ناڕازیی بوونه‌ی كه له لایه‌ن خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا له سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی پارێزگاكان ده‌رده‌كرێن پێشكه‌ش كراون، وه بڕیاره‌كانی لێژنه به زۆرینه ده‌رده‌كرێن و وه‌زیر په‌سه‌ندیان ده‌كات. دووه‌م: ئه‌و لێژنه‌یه‌ی له‌سه‌ره‌وه پێكهێنراوه ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت: 1- تێڕوانینی ئه‌و ناڕازیی بوونانه‌ی كه له لایه‌ن خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا پێشكه‌ش كراون به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بیانگرێته‌وه. 2- هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی مافی هه‌یه ته‌زه‌لوم بكات له لای لێژنه‌ی تایبه‌ت له‌و بڕیاره‌ی كه ده‌ریكردووه له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنی به بڕیاره‌كه یان هه‌ژماركردنی به‌وه‌ی پێی ڕاگه‌یێنراوه. 3- پێویسته له سه‌ر لێژنه‌ی تایبه‌ت وه‌ڵامی ته‌زه‌لومه پێشكه‌شكراوه‌كان بداته‌وه له ماوه‌یه‌ك كه له (60) شه‌شت رۆژ له رێكه‌وتی پێشكه‌شكردنیان تێپه‌ر نه‌كات. 4- هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی مافی هه‌یه په‌نا بباته به‌ر دادگاكانی باری كه‌سێتی بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێننێت كه‌وا حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی لێژنه بڕیار ده‌دات به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ته‌زه‌لوم، وه پێشكه‌شكاری داواكاریه‌كه له رسوماتی دادوه‌ریی ده‌به‌خشرێت. 5- بڕیاری دادگاكانی باری كه‌سێتی شیاوی تانه‌لێدان ده‌بن له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییز له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه یان هه‌ژماركردنی به‌وه‌ی پێی ڕاگه‌یێنراوه.
الموضوع: لێژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانبه‌رێك پێكده‌هێنرێت,تێڕوانینی ئه‌و ناڕازیی بوونه‌ی كه له لایه‌ن خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراواندا پێشكه‌ش كراون,ئه‌و لێژنه‌یه‌ی له‌سه‌ره‌وه پێكهێنراوه ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت,پێویسته له سه‌ر لێژنه‌ی تایبه‌ت وه‌ڵامی ته‌زه‌لومه پێشكه‌شكراوه‌كان بداته‌وه,بڕیاری دادگاكانی باری كه‌سێتی شیاوی تانه‌لێدان ده‌بن له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییز له ماوه‌ی (30) سی رۆژ له رێكه‌وتی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه یان هه‌ژماركردنی به‌وه‌ی پێی ڕاگه‌یێنراوه