مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌ردوو بڕگه‌ی (5 و 6)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێن و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێنه‌وه: (پێنجه‌م: شه‌هید: هه‌ر كه‌سێك گیانی خۆی به‌ختكردبێت له كاتی به‌رخوودانی چه‌كداریی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك یان خه‌باتی سیاسی وه‌ك به‌رگری كردنێك له مافی پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان دژ به رژێمه داپلۆسێنه‌ره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان له كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پۆلین ده‌كرێت:) (أ- شه‌هیدی سه‌نگه‌ر: هه‌ر كه‌سێك له كاتی به‌رخوودانی چه‌كداریی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك یان خه‌باتی سیاسی یان له ده‌رئه‌نجامی هه‌ردووكیان دژ به رژێمه داپلۆسێنه‌ره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان وه‌ك به‌رگری كردنێك له خاك و گه‌لی كوردستان، شه‌هید بووبێت. (ب- شه‌هیدی جینۆساید: هه‌ر كه‌سێك شه‌هید بوو بێت له ئه‌نجامی تاوانه‌كانی جینۆساید له كاتی تاوانه‌كانی ئه‌نفال یان به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی یان جینۆسایدی بارزانیه‌كان یان كورده فه‌یلیه‌كان یان هه‌ر تاوانێكی تری ئه‌نجامدراو دژ به پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان له كورد‌و توركمان و كلدان سریان ئاشوریه‌كان و ئه‌رمه‌نه‌كان و ئه‌وانی تر. جـ- شه‌هیدی هاوڵاتی: هه‌ر كه‌سێك شه‌هید بوو بێت له ئه‌نجامی كاره جه‌نگیه‌كان یان كاره تیرۆرستیه‌كان یان كۆچپێكردنی به‌زۆره‌ملێ یان له كاتی كۆچڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان یان كۆچپێكردنه‌كانی تر. شه‌شه‌م: خانه‌واده‌ی شه‌هیدو ئه‌نفالكراو: هاوسه‌ر یان هاوسه‌ره‌كان یان كوڕ‌و كچ و دایك و باوك و براو خوشكی له‌یه‌ك دایك و باوك (أشقاء) و براو خوشكی له یه‌ك دایك و باوك نا ( غیر أشقاء) و هه‌ر كه‌سێكی تر كه به بڕیارێكی دادگه‌ریی بسه‌لمێنێت كه‌وا كه‌سی شه‌هید یان ئه‌نفالكراو به‌خێوی ده‌كرد یان ئه‌و به‌خێوكه‌ری شه‌هید یان ئه‌نفالكراوه‌كه بوو بێت).
الموضوع: شه‌هید: هه‌ردوو بڕگه‌ی (5 و 6)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێن,شه‌هیدی سه‌نگه‌ر: هه‌ردوو بڕگه‌ی (5 و 6)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێن,شه‌هیدی جینۆساید: هه‌ردوو بڕگه‌ی (5 و 6)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێن,شه‌هیدی هاوڵاتی: هه‌ردوو بڕگه‌ی (5 و 6)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێن,خانه‌واده‌ی شه‌هیدو ئه‌نفالكراو: هه‌ردوو بڕگه‌ی (5 و 6)ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه هه‌موار ده‌كرێن