مادده‌ی سێیه‌م: ده‌كرێت ئه‌و مایانه‌ی راده‌كێشرێن و، یان ئه‌و قه‌رزه گه‌ره‌نتیكراوانه‌ی ده‌رده‌كرێن: یه‌كه‌م: به‌هه‌ر دراوێكی بیانی بێت له سنووری ئه‌و بڕه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا باسكراوه و، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخه‌كانی پاره‌گۆڕینه‌وه‌ی كارپێكراو له رێكه‌وتی به‌ستنی قه‌رزكردنه‌كه، یان گه‌ره‌نتیكردنی قه‌رزه‌كه به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ته‌نها ئه‌گه‌ر به نووسین له‌سه‌ر رێكه‌وتێكی تر رێككه‌وتبن. دووه‌م: له شێوه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی، یان ئاسانكاری دڵنیابوونی تر، یان كاغه‌ز، یان قه‌واڵه‌ی دارایی ده‌ركراو له بازاڕه ده‌ره‌كییه‌كانی رێكخراو، یان رێكنه‌خراو. سێیه‌م: له رێگه‌ی یه‌ك پرۆسه، یان له رێگه‌ی زنجیره پرۆسه‌یه‌كی به‌یه‌ك به‌ستراو، یان نێوان نه‌به‌ستراودا و، له‌و سنووره‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی دووه‌می ئه‌م یاسایه‌دا باسكراوه.
الموضوع: مایانه‌ی راده‌کێشرێن,قه‌رزه گه‌ره‌نتیكراوانه‌ی ده‌رده‌كرێن,به‌هه‌ر دراوێكی بیانی بێت,له شێوه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی,له رێگه‌ی یه‌ك پرۆسه