مادده‌ی چواره‌م: كۆمه‌ڵه ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ:
1-هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌یڤی سوور و خاچی سوور له جیهان دا له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا له پێناو به دیهێنانی ئامانجه مرۆڤایه‌تییه‌كاندا.
2-هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه خێرخوازه‌كان له جیهاندا رێكخستنی كۆشش له‌گه‌لیاندا له پێشكه‌شكردنی پاریده و یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی دا به هه‌رێم.
3-كۆشش كردن بۆ گه‌یاندنی ئه‌و یاریده‌دانانه‌ی له رێكخراو و مۆمه‌ڵه‌كانی فریا گوزاری و هه‌ر لایه‌نێكی تره‌وه بۆ كۆمه‌ڵه دێن به هه‌چاران و داماوانی ده‌ده‌ن بۆ سووك كردنی ئه‌شكه‌نجه‌یان.
4-كۆشش كردن بۆ یاریده‌دانی خێزانه‌كانی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان و قوربانییه‌كانی ئه‌نفال و كیمیا بارانی گوند و شاره‌كانی كوردستان و ده‌ربه‌ده‌رانی راگواستی زۆره ملێ
5-په‌یوه‌ندی كردن به په‌نا به‌رانه‌وه له خه‌ڵكی كوردستانی عێراق ئه‌وانه‌ی له ده‌وڵه‌ته دراوسێكان و ناوچه‌كانی تردا هه‌ن به هۆی خاچی سوور و هه‌یڤی سووری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه بۆ چاككردنی باری ژیانیان و ئاسانكردنی گه‌رانه‌وه‌یان بۆ نیشتمان.
6-په‌یوه‌ندی كردن به‌و دیلانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌وه كه له هه‌رێم دا به یاریده‌ی هه‌یڤی سوور و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی و كۆشش كردن بۆ به‌ردان و جه‌نگه‌كان و كاره‌ساته‌كانی سروشت.
7-هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كان و رێكخراوه كورددستانی یه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له پێناوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوند و شاره رووخێنراوه‌كانی كوردستان و هاندانی خه‌ڵكان بۆ گه‌رانه‌وه بۆیان و مسۆگه‌ر كردنی پێویستی یه‌كانی ژیان بۆیان.
8-په‌یدا كردنی دا‌و و ده‌رمان و پێویستییه پزیشكییه‌كانی بۆ خه‌سته‌خانه‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی ته‌ندروستی له هه‌رێمدا به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی هه‌یڤ و خاچی سوور و رێكخراوه خێرخوازه‌كانی تر.
9-بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی له ناو هاوڵاتیانی هه‌رێم دا و بایه‌خدان به پاراستنی ژینگه و سه‌لامه‌تی.
10-یاریده‌دانی بریندارانی جه‌نگ به پێی رێكه‌وتننامه‌كانی جنێف و سووكردنی ئازاریان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له توانا دابێ ئه‌ویش به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌ن و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان دا.
11-دیده‌نی كردنی به‌ندیخانه‌و گرتوو خانه‌كان و هه‌وڵ دان بۆ دابینكردنی پێویستی یه‌كانی دانیشتوانیان و چاككردنی باری ژیانیان.
12-یاریده‌دانی كه‌م ئه‌ندامان به مسۆگه‌ر كردنی پێویستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان و راهێنان بۆ گونجانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵدا و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یان.
الموضوع: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كانی هه‌یڤی سوور و خاچی سوور له جیهان دا,هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه خێرخوازه‌كان له جیهاندا رێكخستنی كۆشش له‌گه‌لیاندا,كۆشش كردن بۆ گه‌یاندنی ئه‌و یاریده‌دانانه‌ی له رێكخراو و مۆمه‌ڵه‌كانی فریا گوزاری و هه‌ر لایه‌نێكی تره‌وه بۆ كۆمه‌ڵه دێن به هه‌چاران و داماوانی ده‌ده‌ن بۆ سووك كردنی ئه‌شكه‌نجه‌یان,یاریده‌دانی خێزانه‌كانی شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كوردستان و قوربانییه‌كانی ئه‌نفال و كیمیا بارانی گوند و شاره‌كانی كوردستان,په‌یوه‌ندی كردن به په‌نا به‌رانه‌وه له خه‌ڵكی كوردستانی عێراق ئه‌وانه‌ی له ده‌وڵه‌ته دراوسێكان و ناوچه‌كانی تردا هه‌ن