مادده‌ی چواره‌م

معرف المادة: 14722

رقم المادة : 355

مادده‌ی چواره‌م: مادده‌ی (21) له‌ یاساكه‌ هه‌موار ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ له‌جێگای داده‌نرێ: به‌ده‌ر له‌ حوكمه‌كانی مادده‌گه‌لی رابردوو، ده‌سته‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌دات: 1-مووچه‌ی مانگانه‌ كه‌ له‌ (500) پێنج سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ بۆ خاوخێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه‌ به‌هۆی بزاڤی رزگاریخوازی كورده‌وه‌ شه‌هید بوون. 2- مووچه‌ی مانگانه‌ كه‌ له‌ (250) دوو سه‌دو په‌نجا دینار كه‌متر نه‌بێ بۆ خاوخێزانی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه‌ دوای ده‌ست به‌رداربوونی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی له‌ به‌ڕێوه‌بردنی كوردستان واتا دوای 23/10/1991 مردوون تا ده‌رچوونی یاسای ژماره‌ (18)ی ساڵی (1999)ی سندوقی خانه‌نشینی پارێزه‌ران.

الموضوع: مووچه‌ی مانگانه‌ بۆ خاوخێزانی پارێزه‌رانی شه‌هید,مووچه‌ی مانگانه‌ بۆ خاوخێزانی پارێزه‌رانی مردوون