مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی (3) له یاساكه پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌مه‌ی خواره‌وه له جێگای داده‌نرێ:
1-ده‌سته‌ی سندوق له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت. ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی داد‌و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و سه‌ندیكای پارێزه‌ران ده‌كه‌ن.
2- نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی داد سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه ده‌كاو، له‌به‌رده‌م دادگاكان و دایه‌ره‌كانی دیكه‌دا نوێنه‌رایه‌تی سندوقه‌كه‌ش ده‌كات.
3- وه‌زاره‌تی داد ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له داوه‌ره پله یه‌كه‌كان ده‌پاڵێوێ. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریش ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له‌و فرمانبه‌رانه‌ی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ كه پله‌یان له پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌متر نییه‌و، سه‌ندیكای پارێزه‌رانیش ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له پارێزه‌ره راوێژكاره‌كان ده‌پاڵێوێ.
4- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌ندامه ناوبراوه‌كانی ده‌سته‌كه كه له بڕگه (3)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، بۆ ماوه‌ی ساڵێك داده‌مه‌زرێنێ و تازه‌كردنه‌وه‌شیان له باردا هه‌یه.
الموضوع: ده‌سته‌ی سندوق له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت,نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی داد سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌كه ده‌كاو,وه‌زاره‌تی داد ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ له داوه‌ره پله یه‌كه‌كان ده‌پاڵێوێ,وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئه‌ندامه ناوبراوه‌كانی ده‌سته‌كه كه له بڕگه (3)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه