مادده‌ی حه‌وته‌م:
یه‌كه‌م: پێدانی پێشینه به (لاوان یان به كۆمه‌ڵه لاوێكی به‌شداربوو) به‌پێی ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
1- پێویسته لاو بێت و هاووڵاتی و نیشته‌جێی هه‌رێم بێت.
2- نابێت كارمه‌ند بێت له ده‌زگا حكومیه‌كان.
3- پێویسته خاوه‌ن توانای دارایی لاواز یان سنووردار بێت.
4- هه‌ڵسه‌نگاندنی سوودی ئابووری ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی به‌نیازه ئه‌نجامی بدات، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سندووقه‌وه ده‌كرێت.
5- ده‌بێ پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندووقه‌وه تۆمار بكرێت.
دووه‌م: پێدان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كه به‌پێی ئه‌و به‌رزه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندووق ده‌بێت.
الموضوع: پێدانی پێشینه به لاوان یان به كۆمه‌ڵه لاوێكی به‌شداربوو,پێویسته لاو بێت و هاووڵاتی و نیشته‌جێی هه‌رێم بێت,نابێت كارمه‌ند بێت له ده‌زگا حكومیه‌كان,پێویسته خاوه‌ن توانای دارایی لاواز یان سنووردار بێت,پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندووقه تۆمار بكرێت