مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: بۆ پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه مئه‌ندام مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی خه‌رج ده‌كرێ كه به قه‌ده‌ر دوامووچه و ده‌رماڵه‌كانی بێت كه له‌كاتی خزمه‌تكردنیدا وه‌ریده‌گرت، هه‌روه‌ها ده‌رماڵه‌ی كه‌مئه‌ندامیه‌كه‌شی به‌پێی پله‌ی په‌ككه‌تنه‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێ. دووه‌م: پێشمه‌رگه(زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) كه له مه‌یدانی شه‌ڕدا تووشی كه‌مئه‌ندامی بووبێ وپله‌ی په‌ككه‌وته‌ییه‌كه‌ی گه‌یشتبێته(50%)و به‌ره‌وهه‌وراز، پایه‌یه‌كی به‌رزتری پێده‌درێ و مووچه‌ی خانه‌نشینیه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی پایه‌ی نوێی بۆ خه‌رج ده‌كرێ، له‌گه‌لأ خه‌رج كردنی پاداشتی تایبه‌ت به رێزلێنانه‌كه‌ی كه له ئه‌نجامی ئه‌و قاره‌مانیه‌تیانه‌دا له مه‌یدانی شه‌ڕدا نواندوویه‌تی. سێیه‌م: پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی كه به رێژه‌ی(100%)تووشی كه‌مئه‌ندامی بووه له مه‌یدانی شه‌ڕدا، دوو پایه‌ی به‌رزتری پێده‌درێ و مووچه‌و ده‌رماڵه تایبه‌تیه‌كان به ڕێزلێنانی سه‌باره‌ت به نواندنی قاره‌مانیه‌تیه‌كانی له مه‌یدانی شه‌ڕدا بۆ خه‌رج ده‌كرێ. چواره‌م: هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی كه له‌دوا مووچه‌ی له ماوه‌ی هه‌ژده مانگ وه‌ری ده‌گرت وه‌ك پاداشت بۆ یه‌كجار بۆی خه‌رج ده‌كرێ. پێنجه‌م: ئه‌و پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم) ـه كه‌مئه‌ندامه‌ی كه بڕگه‌ی (دووه‌م)له مادده‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه، ده‌رماڵه‌ی كه‌مئه‌ندامی به رێژه‌ی (50%)ی هه‌موو مووچه‌كه‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێ.
الموضوع: مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم),پایه‌یه‌کی به‌رزتری مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم),مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی تووشی که‌مئه‌ندامی 100%,پاداشتی تایبه‌ت بۆ پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی تووشی که‌مئه‌ندامی 50%,مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ پێشمه‌رگه (زێڕه‌ڤانی هه‌رێم)ی تووشی که‌مئه‌ندامی 50%